دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار لەلایەن ئاسایشی سلێمانی
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، بکوژی ئەو هاوڵاتییەی دەستگیرکرد کە لەئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا بەکوژراوی دۆزرایەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 11-12-2024، تەرمی هاوڵاتییەک بەناوی ئومێد عەلی مستەفا لە ناو ئوتۆمبێلەکەی خۆیدا لەسەر ڕێگەی عەربەت-سلێمانی دۆزرایەوە، لەسەر ئەم ڕووداوە دەستبەجێ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دەستیپێکرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: دوای لێکۆلینەوە و گەڕان توانرا شوێنی تۆمەتباران دەستنیشان بکرێت، لەماوەی کەمتر لە 48 کاتژمێر هەردوو تۆمەتبار بەناوەکانی (ی، ک، ن) تەمەن 22 ساڵ و هاوکاری بکوژ بەناوی (ز، ج، ح) تەمەن 31 ساڵ لە سلێمانی دەستگیر بکەین.
زانیاریی زیاتر: دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەکان تۆمەتباران دانییان بە تاوانەکەیان دانا و دەرکەوت تۆمەتباری سەرەکی بەچەکی جۆری دەمانچە بە چوار فیشەک لە نزیک گوندی گڵەزەردە هاوڵاتییەکە دەکوژێت و دواتر تەرمەکە دەکاتە ناو سندوقی ئۆتۆمبێلەکە و لەسەر ڕێگەی سلێمانی-عەربەت ئۆتۆمبێلەکە جێدەهێڵن و هەڵدێن.
بۆچی گرنگە: دەستگرکردنی تاوانباران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕێگر دەبێت لەبەردەم ئەنجامدانی تاوان بە گشتیی و خەڵک متمانەی زیاتر بە هێزە ئەمنییەکان دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سێیەمین فێستیڤاڵی "شەل و شەپک" لە زاخۆ دەستی پێکرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
8 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
11 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ئاوەدانکردنەوە: ڕێگای نێوان شارەکان دەکرێن بە جووتساید
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لێکۆڵێنەوە لە دۆسیەی کڕینی تاهۆ ڕەشەکانی کەرکووک دەکرێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی ناخهەژێنی دایکێک: کوڕەکەی پێنج ساڵە لە ئەوروپا بێسەروشوێنە