هەسەدە: تورکیا بە بیانووی گۆڕی سلێمان شا دەیەوێت ئاگربەست بشکێنرێت
- کوردستان
- 14 کانوونی یەکەم

چەند شەڕڤانێکی هەسەدە
ئاڤا نیوز
سێ ڕۆژ پێش ئێستا، بەناوبژیوانی ئەمریکا، ڕێککەوتنێک لە نێوان هەسەدە و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا واژۆکرا بەوەی کە هەسەدە هێزەکانی خۆی لە منبج بکشێنێتەوە، لە بەرامبەدا چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا هێرشەکانیان بۆ سەر کۆبانێ و هەسەدە ڕابگرن، بەڵام چەکدارەکان هێرشەکانیان دەستپێکردووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە هەسەدە با ئاڤا نیوزی گوت: ئەمڕۆ شەممە، چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا پەیامیان بە هەسەدە داوە کە دەبێت چەند کیلۆمەترێک لە ڕۆژئاوای کۆبانێ چۆڵ بکەن و ئەوان شوێنیان بگرنەوە، بەڵام هەسەدە ئەوەی ڕەتکردووەتەوە.
سەرچاوەکەی هەسەدە دەڵێت: دوای ڕەتکرنەوەی داواکاری چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا لەلایەن هەسەدەوە، چەکدارەکان بە ئەمریکییەکانیان گووتووە ئەوان دەیانەوێت "گۆڕی سڵێمان شا" بکەنە بنکەی سەربازی، بەڵام بە تووندی داواکاریەکەیان ڕەتکراوەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: هۆشەنگ دەروێش، نوێنەری ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات لەوبارەیەوە بە ئاڤا نیوزی گوت: تورکیا زۆر لەم گۆڕانکارییانەی سووریا دەترسێت کە هەژموونی خۆی لەو وڵاتە لە دەست بدات، لەبەر ئەوەی کوردانی ڕۆژئاوا ئێستا پشتگیرییەکی بەهێزیان هەیە و تورکیاش لەوە دەترسێت.
قووڵتر: لەبەرئەوەی ئەمریکا و هاوپەیمانان پشتگیری هەسەدە دەکەن، تورکیا دەیەوێت بە چەکدارەکانی نزیک لە خۆی هێرش بکات و ئاڵۆزی نوێ دروست بکاتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند: ئامادەن هاوکاری تورکیا بکەن بۆ گواستنەوەی گۆڕی سڵێمان شا بۆ وڵاتەکەیان ئەگەر خۆیان بیانەوێت.
باکگراوند: لە شووباتی 2015ـەوە بەهۆی هەڕەشەی داعش، سوپای توركیا بە هاوكاری یەپەگە گۆڕی (پادشا سڵێمان)ـی لە ناوچەی پردی قەرەقوزاقەوە لە باشووری كۆبانێ گواستەوە بۆ گوندی ئاشمە کە 20 كیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای كۆبانێوە دوورە و نزیكە لە سنووری توركیا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت