
درێژترین پیتزا لە حاجیاوا دروستکرا
ئاڤا نیوز
لە قەزای حاجیاوا سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین گەورەترین پیتزا لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان دروستکرا و پێشکەشی ژینگەپارێزان کرا.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ شەممە 14-12-2024، لە یەکێک لە چێشتخانەکانی قەزای حاجیاوا گەورەترین پیتزا لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان دروستکرا.
لێدوانی فەرمی: شێف شاڵاو نادر، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بیرۆکەی پیتزاکە لەوە سەری هەڵداوە، بڕیار بوو بۆ هەر ژینگەپارێزێک پیتزایەک دروست بکەم، وەکو خزمەتێک بە ژینگەپارێزان، بەڵام دواتر بڕیارماندا یەک پیتزای گەورە دروست بکەین و هەمووان پێکەوە کۆبکەینەوە.
زانیاریی زیاتر: پیتزاکە درێژییەکەی حەوت مەتر و 20 سانتیمەترە و پانییەکەشی یەک مەتر و 30 سانتیمەترە، زیاتر لە 50 کێلۆ هەویر و 40 کێلۆ پەنیر و 20 کێلۆ گۆشتی مریشکی تێدا بەکار هێندراوە.
شێف شاڵاو ئاماژە بەوەش دەکات کە لەبەر نەبوونی فرنی گەورە بەچەند پارچەیەک پیتزاکەیان برژاندووە و دواتر پێشکەشی ژینگە پارێزان کراوە.
بۆچی گرنگە: خزمەتکردن بە ژینگەپارێزان دەبێتە هۆی زیاتر هاندان بۆ ئەم توێژەی کۆمەڵگە، ئەنجامدانی کاری جیاواز و ناوازە دەبێتە هۆی ناوبانگ بۆ ناوچەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






