ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بەدواداچوون بۆ کەیسی سێ جووتیارەکەی داقووق دەکات
- کوردستان
- 16 کانوونی یەکەم

باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بەدواداچوون بۆ سەپاندنی سزای زیندانی بەسەر سێ جووتیاری سنووری داقووق دەکات، لە ڕێگەی پێداچوونەوە بە بڕیاری دادگە کە دوێنێ بە دوو ساڵ زیندانی سزای جووتیارانی دا.
وێنە گەورەکە: نیو سەدەیە لێکەوتەی بڕیارەکانی (مجلس قيادة الثورة)ـی ڕژێمی بەعس درێژەیان هەیە و ناکۆکی نێوان پێکهاتەکانی دانیشتووی سنووری پارێزگای کەرکووکی قووڵتر کردووەتەوە، هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە لە پەرلەمانی عێراقە و گەیشتووەتە بڕگەی دەنگدان و پەسەندکردن، تاوەکو ئێستا زیاتر لە سێ جار دواخراوە.
چیرۆکی سەرەکی: مانگی تەممووزی ئەمساڵ سێ جووتیاری کورد لە سنووری داقووق بەهۆی ناکۆکی لەسەر خاوەندارێتی زەویی کشتوکاڵی لەگەڵ چەند جووتیارێکی عەرەب دەبێت بە شەڕیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران، سزای دوو ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێنراوە.
لێدوانی فەرمی: عەبدوڵڵا میر وەیس، سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە ئاڤا نیوزی گوت، "ئەم بڕیارە دەستی سیاسی لە پشتە، لەگەڵ پارێزگای کەرکووک بە جیددی لەسەر هێڵین بۆ تانەدان لێی وپێداچوونەوە بەو سزایەی بەسەر ئەو سێ جووتیارەدا سەپێنراوە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی بەدواداچوونی ئاڤا دەرکەوتووە ئەو سێ جووتیارە کە دووانیان بران، بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ ڕفاندنی چەند جووتیارێک تۆمەتبارکراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 28 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بە هێرشکردنە سەر ئێران ڕێگریمان لە جەنگێکی گەورەتر کرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قەتەر پشتیوانی گواستنەوەی گازی ئازەربایجان بۆ سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێک لە کوژراوەکانی بەنزینخانەکەی هەولێر پاڵەوانی لەشجوانی عێراق بوو
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک: ئاڤا بەدواداچوون بۆ کێشەی فەرمانبەرانى كەسوکاری شەهید دهكات