ئاڤا نیوز
ماوەی چەندین ساڵە خەڵکی ئاکرێ چاوەڕێی تەواوبوونی شاری یاری شارەکەیانن، بۆئەوەی بتوانن تێیدا پشوو بدەن، بەڵام ئەو بەڵێندەرەی کە پرۆژەکەی بەدەستەوەیە تاکو ئێستا نەیتوانیوە تەواوی بکات و کۆتایی بەو چاوەڕوانییەی خەڵکەکە بێنێت.
وێنە گەورەکە: لە ساڵی 2012 بەردی بناغەی پرۆژەی شاری یاری ئاکرێ لە گەڕەکی بیۆک لە سەنتەری شاری ئاکرێ دانراوە، بەڵام لەو کاتەوە تا ئێستا کە 12 ساڵی بەسەردا تێپەڕیوە، تەنیا 11%ی پرۆژەکە تەواو بووە و کارکردن لە پرۆژەکەدا وەستاوە. شارەوانی ئاکرێش ڕایدەگەیەنێت، "پرۆژەکە لە بەڵێندەری پێشوو وەردەگرینەوە و بە بەڵێندەرێکی دیکەی دەدەین".
لێدوانی فەرمی: بڵند ڕەزا، سەرۆکی شارەوانی ئاکرێ دەڵێت: ئێستا کار لەسەر ئەوە دەکەین کە پرۆژەکە بدەین بە کۆمپانیایەکی دیکە، بۆئەوەی کارەکان تەواو بکات. دەشڵێت، پێشتر کۆمپانیایەک هات بۆئەوەی کارەکان تەواو بکات، بەڵام دواتر کشایەوە. ئێستا کۆمپانیای کوردلاند پرۆژەکەی وەرگرتووە.
لەلایەکی دیکەوە: ئەمیر عەبدولعەزیز کە مامۆستای زانکۆیە و دەڵێت: هەر کات دەستکرا بە پڕۆژەیەک، پێویستە بەدواداچوون و لێپچینەوە لەلایەن حکومەت هەبێت، چونکە ناکرێت لە ماوەی زیاتر لە 10 ساڵدا تەنیا 10%ی پرۆژەکە جێبەجێ بکرێت.
هاوکات، هەنا کاروان کە هاووڵاتی شاری ئاکرێیە و دەڵێت: پرۆژەکە بۆ خەڵکی شارەکە زۆر گرنگە و بە تەواوبوونی دەتوانین سەردانی بکەین و تێیدا پشوو بدەین، بەتایبەت منداڵانی شارەکە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پرۆژەی شاری یاری ئاکرێ لەسەر ڕووبەری 80 دۆنم زەوی و بە گوژمەی 24 ملیۆن دینار بڕیاری لەسەر دراوە و دراوەتە کۆمپانیایێکی ناوخۆیی.
ئەمەش بزانە: لە ئاکرێ هیچ پرۆژەیەکی گەشتیاری بۆ کاتی پشوودان و کات بەڕێکردن نیە، بۆیە هاووڵاتیان و گەشتیاران داوای تەواوکردنی پرۆژەکە دەکەن.
بۆچی گەنگە: ئاکرێ چەندین شوێنی گەشتیاری هەیە و ساڵانە ژمارەیەکی زۆری گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی ئاکرێ دەکەن، ئەگەر پرۆژەی شاری یاری ئاکرێ تەواو بکرێت، ڕێژەی گەشتیاران بۆ دەڤەرەکە زیاتر دەبن و منداڵان و خێزانەکانی ئەو شارەش لەناو ژینگەیەکی تەندروست کاتەکانیان بەسەر دەبەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 22 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
56 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو





