
وێنەی كۆبوونەوەی سەرۆكی ڕەوتی حیكمە و باڵیۆزی ئەمریكا- میدیا عێراقییەكان
ئاڤا نیوز
بەپێچەوانەی ئەو هەڕەشانەی گروپی نوجەبا دەیکات، عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمە دەیەوێت گرژی گروپە چەکدارەکان و ئەمریکا لەعێراق کەم بکاتەوە.
بۆچی گرنگە: لەعێراق جاروبار هێرش دەکرێتە سەر هێزەکانی هاوپەیمانان، ئەمریکاش تائێستا چەندین جار چەند گروپێکی نزیک لە ئێرانی کردووەتە ئامانج، بەشێک لەو گروپانە هێرشەکانیان بۆ سەر ئەمریکا ڕاگرتووە و بەشێکیان پابەند نین.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە لەگەڵ ئەلینا رۆمانۆوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆبووەوە سەرکۆنەی هەوڵەکانی تێکدانی سەقامگیری و ئاسایشی عێراقی کرد، لەڕێگەی بەکارهێنانی چەکەوە، پشتیوانی خۆی بۆ هێزە ئەمنییەکان دووپات کردەوە بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی ئەو تاوانانە دەکەن.
لەلایەکی دیکەوە: ئەلینا رۆمانۆوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لەبەغدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: لەگەڵ عەمار حەکیم دۆخی ئێستای هەرێمیمان تاوتوێ کرد، باسی داهاتووی هاوبەشی ئەمنی بەردەواممان کرد لەگەڵ ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان.
زانیاریی زیاتر: ئەم کۆبوونەوەیە دوای ڕۆژێک بوو لە راگەیێنراوێکی ئەکرەم کەعبی ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی نوجەبا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس کە هەڕەشەی لە هێزەکانی ئەمریکا کردوو گوتی، ئەم بێدەنگیەیان و راگرتنی هێرشەکانیان ئارامی پێش گەردەلوولە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 32 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات





