گوتەبێژی پارتی وادەی کۆبوونەوەی داهاتوویان لەگەڵ یەکێتی ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 19 کانوونی یەکەم

لۆگۆی پارتی و یەکێتی
ئاڤا نیوز
سەرەتای ساڵی نوێ هەردوو شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ جاری دیکە کۆدەبنەوە.
وێنە گەورەکە: پارتی و یەکێتی وەک براوەی یەکەم و دووەمی هەڵبژاردن دوو کۆبوونەوەیان لە پیرمام و دەباشان کردوون، لێکتێگەیشتنی ئەرێنی لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان دروست بووە و ئەگەر زۆرە لە کۆبوونەوەی سێیەم هەنگاوە ئەرێنییەکانیان فراوانتر بن.
لێدوانی فەرمی: مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئاڤا ڕایگەیاند: "ڕۆژی 07-01-2025 پارتی و یەکێتی جارێکی دیکە کۆدەبنەوە و تاوتوێی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەکەن".
باکگراوند: دوایین کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی 17ـی ئەم مانگە بوو لە پیرمام. بەپێی ڕاگەیێنراوی هاوبەشی هەردوولا، ڕێککەوتوون کار لەسەر بەرنامەیەکی هاوبەش بکەن بۆ دانانی بنەماکانی حکومڕانی کوردستان بۆ قۆناغی ئاییندە، لیژنەیەکی هاوبەش پێکهێنراوە و کار لەسەر ئامادەکردنی ڕەشنووسی بەرنامەکە دەکات بۆ کۆبوونەوەی حەوتی مانگ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- فۆتۆستۆری
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






