
هەنار وەکو هێمایەک بۆ شەوی یەڵدا دادەنرێت، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
سەرەڕای ئامادەکارییەکان بۆ شەوی یەڵدا لە شارە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، بەڵام سەرۆکی ڕێکخراوی فەلەکناسی کوردستان بە کۆمەڵێک هۆکار ڕەتیدەکاتەوە ئەمشەو درێژترین شەوی ساڵ بێت.
وێنە گەورەکە: هەموو ساڵێک لە هەرێمی کوردستان لە شەوی 20ـی کانوونی یەکەم، بە بۆنەی شەوی یەڵدا وەک درێژترین شەوی ساڵ چالاکی هونەری جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێت.
لێدوانی فەرمی: ئەژی چەتۆ حەسەن، سەرۆکی ڕێکخراوی فەلەکناسی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەمساڵ بەگوێرەی لێکدانەوەی فەلەکی دیاردەی "وەگەڕانی زستانە Winter Solstic" لە کاتژمێر 12:20ـی ڕۆژی شەممە بەکاتی هەولێر ڕوودەدات، یەکەم ڕۆژی زستان لە نیوە گۆی باکووری زەوی وەرزی زستان دەستپێدەکات. درێژترین شەوی تێدا دەبێت کە ماوەکەی دەگاتە 13 کاتژمێر و 44 خولەک و یەک چرکە، ڕۆژیش کورتترین ئاست تۆمار دەکات کە ماوەکەی دەگاتە 10 کاتژمێر و 15 خولەک و 59 چرکە. واتا شەوی یەڵدا دەکەوێتە شەوی شەممە.
زانیاریی زیاتر: ئەژی چەتۆ ئەوەش دەڵێت: شەوی یەڵدا لە ناوچەکە وەک شەوێکی کلتووری لێهاتووە و پەیوەندی بەو کاتە فەلەکیانەوە نییە کە دیاری دەکرێت، سبەی لە نیوەگۆی باکووری زەوی درێژترین شەوی دەبێت و سەرەتای زستانە، لە نیوەگۆی باشووری زەوی، وەگەڕانی هاوینە ڕوودەدات و وەرزی هاوین دەستپێدەکات. ساڵانە شەوی یەڵدا لەنێوان 20 تا 21 یانیش 22ـی مانگی 12 ڕوودەدات، تەنیا ساڵی 1903 درێژترین شەوی ساڵ کەوتە 23ی مانگ.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرچاوە مێژوویەکان دەڵێن، یەڵدا وشەیەکی سریانییە بەواتای لە دایکبوون دێت، ئەوان پێیان وایە یەڵدا هاوکاتە لەگەڵ زیندبوونەوەی عیسای مەسیح. لە ئێران پێی دەوترێت "شەوی چلە" لە شیعر و ئەدەبیاتی کوردی جگە لە شەوی یەڵدا، "شەوە زستان"یش بەکاردێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا هەڵدەوەشێنرێنەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
23 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






