وەزیری تەندروستی: دابەشکردنی پارەی هەڵمەتی کوتان دەستیپێکردووەتەوە
- تەندروستی
- 22 کانوونی یەکەم

د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی
ئاڤا نیوز
وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان لەبارەی دابەشکردنی پارەی هەڵمەتی کوتانی سییانی دەڵێت، چوار ڕۆژە بڕیاری خەرجکردنی پارەکە دراوە و دابەشکردنەکەش دەستیپێکردووە.
وێنە گەورەکە: هەڵمەتێکی فراوانی نیشتمانی کوتان لە باخچەی ساوایان و قوتابخانە سەرەتاییەکانی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی دوو هەفتەدا کرا.
لێدوانی فەرمی: د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: نووسراوەکەی بەغدا لە 8-10-2024، دەرچووە، 24-11-2024، لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە ژمارە (7066) تەرخانی بۆ کراوە و لە وەزارەتی دارایی و ئابووری دەرچوو.
بە وتەی وەزیری تەندروستی، پارەی کوتانەکە یەک ملیار و 75 ملیۆن و 926 هەزار دینارە، ڕۆژی 18-12-2024 بڕیاری خەرجکردنی دراوە، واتە چوار ڕۆژە بڕیاری خەرجکردنی دراوە و دابەشکردنەکەی دەستیپێکردووە.
ئەمەش بزانە: 873 هەزار و 191 منداڵ لە هەڵمەتەکەدا کوتانی سورێژەی تێکەڵاو MMR یان بۆ کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 8 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






