ژمارەیەک کتێبی هیندی لە کتێبخانەی ماڵی وەفایی لە هەولێر
ئاڤا نیوز
گۆشەیەکی تایبەت بە کتێبی هیندی لە کتێبخانەیەکی شاری هەولێر دەکرێتەوە و سەرکونسوڵی گشتیی هیندستانیش لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گرنگییەکەی دەخاتەڕوو.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی سێشەممە 24-12-2024، مەدان گۆپال، سەرکونسوڵی گشتی هیندستان لە هەرێمی کوردستان کردنەوەی گۆشەیەکی هیندی لەناو کتێبخانەی ماڵی وەفایی لە هەولێر ڕادەگەیەنێت. کردنەوەی ئەم گۆشەیە لە چوارچێوەی ئاڵوگۆڕ و پەرەپێدانی پەیوەندیی کولتووریی لەنێوان هیندستان و هەرێمی کوردستان دێت.
لێدوانی فەرمی: ڕێبین فەتاح، بەڕێوەبەری ماڵی وەفایی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لە گۆشەکەدا ژمارەکی زۆر لە کتێبی تایبەت بە کولتوور، فەرهەنگ، فیکر و فەلسەفە، ئەدەب و میژووی هیندستان دادەنرێت، تاوەکو خوێنەران لە هەرێمی کوردستان دەستیان بەو سەرچاوانە بگات و سوودیان لێ وەربگرن.
زانیاریی زیاتر: لە قۆناغی داهاتوو هەوڵ دەدرێت گۆشەکە فراوان بکرێت و زۆرترین سەرچاوەی کتێبیش لە هیندستانەوە دەگەیێنرێنە هەرێمی کوردستان. هاوکات کۆمەڵێک کتێبی بەناوبانگ و ڕەسەنی هیندی دەستنیشان دەکرێن تاوەکو وەرگێڕانیان بۆ بکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: تەیار گۆران، سەرۆکی ڕێکخراوی دۆستایەتیی کوردستان-هیندستان بە ئاڤا نیوزی گوت: نزیکەی 11 هەزار هاووڵاتی هیندی لە هەرێمی کوردستان دەژین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 32 خولەک لەمەوپێش
لە کەرتی غەززە لە 24 کاتژمێردا 88 کەس کوژراون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاگرێکی گەورە لە فەرەنسا کەوتووەتەوە کەسێک بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
14 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب