هەسەدە: لەگەڵ ئەنەکەسە ڕێککەوتین خێرا کێشەکانی نێوانمان چارەسەر بکەین
- کوردستان
- 23 کانوونی یەکەم
لۆگۆی (هەسەدە و ئەنەکەسە) - گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
فەرماندەیى گشتى هێزەکانى سووریاى دیموکرات 'هەسەدە' راگەیێنراوێکى لەبارەى کۆبوونەوەى ئەنەکەسە و مەزڵووم عەبدى، بڵاوکردەوە.
وێنە گەورەکە: لە دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد و پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە دیمەشق، بۆ یەکەمجار کۆبوونەوەی نێوان مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) و سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد لە سووریا بەڕێوەچوو.
ڕاگەیێنراوى فەرمی: لە ڕاگەیێنراوەکەى هەسەدە ئاماژە بەوە کراوە "بە ئامادەبوونى بەرپرسانى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتى کۆبوونەوەیەک لەنێوان مەزڵوم عەبدى، فەرماندەیى گشتىی هێزەکانى سووریاى دیموکرات و سەرۆکایەتیى ئەنجوومەنى نیشتمانیى کوردى سووریا 'ئەنەکەسە' ئەنجامدرا".
زانیاریی زیاتر: لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەى هەڵوێستێکى یەکگرتووی کورد کراوە لە سووریاى نوێدا و هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر بەردەوامیدان لەسەر ئەو جۆرە کۆبوونەوانە و خێرا لە چارەسەرکردنى کێشەکانى نێوانیان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆبوونەوەکە لەسەر داوای مەزڵووم عەبدی بووە بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆی کوردی-کوردی لە سووریا و یەکخستنی هەڵوێستی کورد لە بەرامبەر پێشهاتەکانی قۆناغی نوێ لە سووریادا.
ئەمەش بزانە: کۆبوونەوەی نێوان هەسەدە و ئەنەکەسە لە بنکەی سەربازیی ئەمریکا و بە سەرپەرشتیی بەرپرسانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەرەنگاربوونەوەی داعش بەڕێوەچوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت