
دیمەنێک لە ناوەڕاستی شاری منبج لە سووریا، وێنە: NHA
ئاڤا نیوز
هێزەکانی سووریای دیموکرات 'هەسەدە' لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری منبج لە پارێزگای حەلەب هێرشیان کردە سەر گرووپە چەکدارەکانی 'سوپای نیشتمانیی سووریا' و چەند ناوچەیەکیان کۆنتڕۆڵکرد، دواتر لە هێرشێکی پێچەوانەدا گرووپە چەکدارەکان ئەو ناوچانەیان کۆنتڕۆڵکردەوە و بریندار و کوژراو هەیە.
وێنە گەورەکە: لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا ڕووبەڕووبوونەوەی تووند لەنێوان هێزەکانی هەسەدە و گرووپە چەکدارەکانی ناسراو بە سوپای نیشتمانیی سووریا لە منبج ڕووی داوە و کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هەسەدە ڕایگەیاند، 'یەکەکانی ئەنجوومەنی سەربازیی منبج' پێشڕەوییان کردووە لە دەورووبەری بەنداوی تشرین و دەورووبەری ڕۆژهەڵاتی منبج و چەندین شوێنیان کۆنتڕۆڵ کردووە. هاوکات دەست گیراوە بەسەر چەک و ئۆتۆمبێلی سەربازیدا و چەند چەکدارێکی گرووپە چەکدارەکان کوژران.
لەلایەکی دیکەوە: بەپێی سەرچاوە خۆجێییەکان، گرووپە چەکدارەکان هێرشی پێچەوانەیان کردووە و ئەو ناوچانەیان کۆنتڕۆڵ کردووەتەوە، سەرچاوەکانی نزیک لە هەسەدەش دەڵێن خۆیان پاشەکشێیان کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە 10ی ئەم مانگە گرووپە چەکدارەکان 'سوپای نیشتمانیی سووریا' کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی شاری منبجی ڕاگەیاند لە ئۆپەراسیۆنی "بەرەبەیانی ئازادی" کە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە دەکاتە ئامانج.
ئەمەش بزانە: هەسەدە ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، لە بۆردومانەکانی تورکیا و ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ گرووپە چەکدارەکانی سوپای نیشتمانی 16 چەکدار کوژراون لە منبج، حەلەب و دێرەزوور.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






