لیستی 100 هەزار فەرمانبەر بۆ وەرگرتنی زەوی ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت
- کوردستان
- 25 کانوونی یەکەم

لیستی چاوەڕوانکراوی فەرمانبەران لەگەڵ دیمەنی چەند پارچە زەوییەک، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
دوای دوو هەفتە لە وەستانی، ڕێکارەکانی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینانی کوردستان دەستپێدەکاتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش لیستی ناوی 100 هەزار فەرمانبەری دیکە ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت.
وێنە گەورەکە: لە بەشێکی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان قۆناغی یەکەمی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی تەواوبووە، بەهۆی هەبوونی گرفت لە لیستی ناوی فەرمانبەرانی بەشێک لە وەزارەت و کێشەی دابینکردنی زەوی لەلایەن شارەوانییەکان قۆناغی دووەم دواکەوتووە.
لێدوانی فەرمی: ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بە ئاڤای گوت، "کێشەی لیستی ناوەکان چارەسەرکراوە و لەم هەفتەیە واژۆ لەسەر لیستی 100 هەزار کەس بۆ وەرگرتنی زەوی دەکەین و ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت بۆ پەسەند کردنی."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە کۆی گشتی 300 بۆ 350 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین زەوییان پێدەدرێت، ئێستا لە هەرچوار پارێزگای هەرێمی کوردستان نزیکەی 200 هەزار پارچە زەوی ئامادەکراون یان لە قۆناغی کۆتایی ئامادەکردندان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






