بەهۆی دووبارە کردنەوەی پاڵاوگەیەک لە هەولێر 14 کرێکار و خاوەنی پاڵاوگەکە دەستگیر دەکرێن
- ژینگە
- 25 کانوونی یەکەم

ژمارەیەک پاڵاوگە لە سنووری شاری هەولێر
ئاڤا نیوز
لە دوو هەفتەی ڕابردوودا لە سنووری پارێزگای هەولێر زیاتر لە 50 پاڵاوگەی نایاسایی داخراون. خاوەن پاڵاوگەیەکیش دوای کردنەوەی پاڵاوگەکەی و پابەند نەبوون بە بڕیارەکەوە لەگەڵ 14 کرێکار دەستگیر دەکرێت.
وێنە گەورەكە: لەماوەی ڕابردوودا بەمەبەستی پاككردنەوەی ژینگە و هەوای هەولێر لە دووكەڵی ڕەشی كارگە و پاڵاوگە نایاساییەکان، پارێزگاری هەولێر بڕیارێكی حەوت خاڵی ڕاگەیاند؛ یەكێك لە خاڵەكان داخستنی كارگە و پاڵاوگە نایاساییەكان بوو لە سنووری پارێزگای هەولێر.
لێدوانی فەرمی: نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "سەڕەڕای وەرگرتنی بەڵێننامە لە خاوەنی پاڵاوگە نایاساییەکان کە پابەندبن بە بڕیاری داخستنی شوێنەکانیانەوە، بەڵام پاڵاوگەیەک بەبێ مۆڵەت دووبارە دەستی بەکارکردن کردبووەوە، دوای بەدواداچوونەکانەکان، خاوەنی پاڵاوگەکە و 14 کرێکار کە لەو شوێنە کاریان دەکرد دەستگیرکران.
زانیاریی زیاتر: لەسەر بڕیاری قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر و بە بریاری دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر، بەپێی ماددەی 5ی بەرەنگاربوونەوەی بە قاچاخبردنی نەوت و بەرهەمەکانی، ئەو خاوەن پاڵاوگەیە و کرێکارەکانی ڕاگیراون و پەڕاوییان بۆ کراوەتەوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەر کراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- ژینگە
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سێ مانگدا لە سلێمانی زیاتر لە 90 ماسیگر دەستگیر کراون