سێ ساڵە هیچ گەشتیارێک لە زاخۆ سکاڵای لای پۆلیس تۆمار نەکردووە

شەیری بکە لە:
سێ ساڵە هیچ گەشتیارێک لە زاخۆ سکاڵای لای پۆلیس تۆمار نەکردووە

دیمەنی گەشتیاران لە زاخۆ. وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

زاخۆ یەکێکە لە ئارامترین شوێنەکانی کوردستان و عێراق بۆ گەشتیاران، بەجۆرێک لە سێ ساڵی ڕابردوودا تەنانەت یەک سکاڵاش لەلایەن گەشتیاران و سەردانکەران تۆمار نەکراوە.

وێنە گەورەکە: دوای دروستکردنی کۆڕنیش و نوێکردنەوەی قشڵی زاخۆ و زیاتر لە 30 پڕۆژەی دیکەی گەشتیاری، گەشتیارێکی زۆر ڕوو لە زاخۆ دەکەن.

ژمارەکان وا دەڵێن: ئەمساڵ زیاتر لە نیو ملیۆن گەشتیار سەردانیان کردووە، ساڵی ڕابردووش یەک ملیۆن گەشتیار سەردانی زاخۆیان کردووە، ساڵی 2023 ـیش زیاتر لە 600 هەزار گەشتیار.

لێدوانی فەرمی: مقەدەم ئەحمەد ڕەمەزان، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی زاخۆ بە ئاڤای ڕاگەیاند، لە کۆی هەر سێ ساڵ و لەم هەموو گەشتیارە تەنانەت یەک حاڵەتی دزی و فێڵکردن و قۆڵبڕینی گەشتیاران و تەنگپێهەڵچنین و هەڕەشەکردن نەبووە و هیچ سکاڵایەک لای پۆلیس تۆمار نەکراوە.

جگە لەمە زاخۆ لەڕووی پاکوخاوێنییەوە لەسەر ئاستی عێراق یەکەمە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ