شێخ دارا: بارانی بەخوڕ دەبارێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەش و هەوا شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە ناوچەکە دەکات، شێخ دارا، پێشکەشکاری کەشوهەوای ئاڤا دەڵێت "هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە و پەڵە دەدات".

لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، پێشکەشکاری کەشوهەوا لە ئاڤا میدیا ڕایگەیاند: شەپۆلێکی دەریای سپی ناوەڕاست لە ناوچەکە نزیکبووەتەوە و دێتە وڵاتانی شام بە هەرێمی کوردستانیشەوە، بارانبارینی بەخوڕمان دەبێت و ئەگەر هەیە بەر لە 15ـی مانگ باران ببارێت و دوای ئەو وادەیەش ئەگەر هەیە بەهۆی باران بارینی زۆرەوە پەڵە بدات، تاوەکو کۆتایی ئەم مانگەش بارانی زۆر لەسەرجەم ناوچەکان دەبارێت.

ژمارەکان وادەڵێن: پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە بوو.

هەولێر : بەرزترین پلە 28 و نزمترین 18 پلەیە
سلێمانی: بەرزترین پلە 26 و نزمترین 18 پلەیە
کەرکووک: بەرزترین پلە 30 و نزمترین 18 پلەیە
دهۆک: بەرزترین پلە 23 و نزمترین 12 پلەیە
هەڵەبجە: بەرزترین پلە 26 و نزمترین 15 پلەیە
ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان: بەرزترین پلە 30 و نزمترین 17 پلەیە
ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ: بەرزترین پلە 28 و نزمترین 13 پلەیە
ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین: بەرزترین پلە 24 و نزمترین 12 پلەیە
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران: بەرزترین پلە 25 و نزمترین 5 پلەیە

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ