ڕشتنی تێزاب و نەوت و ڕۆنی ڕەش لە سلێمانی بووەتە دیاردەیەكی مەترسیدار
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
ئاڤا نیوز
دیاردەی رشتنی رۆنی رەش، تێزاب و پاشماوەی نەوتی ڕەش لە چەندین ناوچەی پارێزگای سلێمانی، کارەساتێکی ژینگەیی و تەندروستی گەورەی دروستکردووە. بووەتە هۆی زیانێکی زۆر بۆ سرووشت و سامانی ئاژەڵ و ژیانی گوندنشینان.
چیرۆکی سەرەکی: لەم دواییانەدا، پارێزگای سلێمانی رووبەڕووی قەیرانێکی ژینگەیی جدی بووەتەوە بەهۆی رشتنی بێباکانەی رۆنی رەش، تێزاب و پاشماوەی نەوتی رەش لە 22 شوێنی جیاوازدا. ئەم تاوانە ژینگەییە نەک تەنها ناوچەکانی دەرەوەی شار، وەک دووکان، پێنجوێن، عەربەت و دەربەندیخان، گرتووەتەوە، بەڵکو گەیشتووەتە ناوچەکانی ناو شاری سلێمانیش.
بەدواداچوونی ئاڤا: ئەگەری زۆرە کەسانی دەستڕۆیشتوو و خاوەن پاڵاوگە نایاساییەکان لە پشت ئەم کارەوە بن، نەک کەسانی ئاسایی، چونکە بڕ و جۆری ئەو ماددە پیسانە پێویستی بە سەرچاوە و توانایەکی دیاریکراو هەیە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: عوسمان حەمە ئەمین، ئاژەڵدارێکی گوندی کانی گۆرانی نزیک سلێمانییە. بە ئاڤای وت، بەهۆی رشتنی نەوتی رەش و تێزاب لە نزیک گوندەکەیان، گۆماوێکی گەورەی پیس دروست بووە کە بووەتە هۆی مردنی سێ سەر گامێش و زیانگەیاندن بە چوار سەری دیکە.
ئاماژەی بەوەداوە کە گامێشەکانی بە هەڵە چوونەتە ناو گۆمە نەوتەکە بە گومانی ئەوەی ئاوە، ئەمەش زیانی زیاتر لە 20 بۆ 30 ملیۆن دیناری پێگەیاندووە. دانیشتووانی گوندی کانی گۆرانیش نیگەرانی ئەوەن کە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەیان، کە پشت بە بیر دەبەستن، پیس ببێت.
تا ئێستا هیچ بەرپرسێکی باڵای پارێزگای سلێمانی ڕوونکردنەوەی نەداوە، ئەوانەی ئەم نەوتە ڕەش و تێزابە دەڕێژن کێن و سەر بە چ کۆمپانیاو لایەنێکن.
لێدوانی فەرمی: فازڵ عومەر، بەرێوبەری ناحیەی عەربەت بە ئاڤای وت، هێشتا لەقۆناغی لێکۆلینەوەداین لەگەڵ ئەوەشدا وتویەتی بابەتی ڕشتنی ئەو ڕۆنە ڕەشە زیانی زۆری بە ژینگە و سرووشتی ناوچەکە گەیاندوە بەتایبەت زەوییە کشتوکاڵییەکان و مەڕومالاتی ئاژەڵداران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
8 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
10 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت
- ژینگە
- 2 تشرینی دووەم
لە یەک مانگدا 80 بوومەلەرزە لە عێراق ڕوویانداوە





