
بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا لە سووریا- وێنە: سوپای ئەمریکا
ئاڤا نیوز
بەهۆی بارودۆخی ئەم دواییەی سووریا و هەڕەشەکانی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە توورکیا بۆ سەر کۆبانێ، ئەمریکا هێزێکی زۆری سەربازی لەو شارە جێگیر کرد.
وێنە گەورەکە: دوای زیادبوونی مەترسییەکان و هێرشی بەردەوامی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا بۆ سەر کۆبانێ، ئەمریکا هێزێکی سەربازی بە چەکی قورس و ئۆتۆمبێلی سەربازییەوە لە شارەکە جێگیر کردووە.
لێدوانی فەرمی: ڕوکەن جەمال، وتەبێژی یەکینەکانی یەپەژە کە گرووپێکی سەر بە هەسەدەیە، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەمریکامان ئاگادار کردووەتەوە کە چیتر دەستەوەستان نابین لە بەرامبەر هێرش و پێشێلکارییەکانی گرووپە چەکدارەکان و خودی سەربازانی تورکیا، "بە ئەمریکامان گوتووە ئەگەر بە کردار لەبەرامبەر هێرشەکان هەڵوێست وەرنەگرن، ئەوا چاوەڕێی وڵام بن".
وتەبێژەکەی یەپەژە باسی ئەوە دەکات: "لە سەردەمی داعش کۆبانێمان ڕادەست نەکردووە، ئێستا چۆن بۆ ئەم گرووپانە چۆڵی دەکەین. "دوای ئەم پەیامەی ئێمە، ئەمریکا یەکسەر هێزێکی خۆی هێنایە کۆبانێ".
باکگراوند: هەفتەی ڕابردوو پات رایدەر، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) ڕایگەیاند: دوای ڕووخانی حکومەتی بەشار ئەسەد ژمارەی سەربازەکانمان لە سووریا لە 900 سەربازەوە بۆ دوو هەزار سەرباز زیاد کردووە، ئەمەش بەهۆی بارودۆخی ئەمدواییەی سووریا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
28 پرۆژەی وەبەرهێنان لە زاخۆ جێبەجێ کراون
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
تەواوی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەبێت بە 24 کاتژمێری
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
32 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران بەشێکی دیکەی کۆڕنیشی زاخۆی کردەوە و هانیشتمانییان دڵخۆشن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
28 پرۆژەی وەبەرهێنان لە زاخۆ جێبەجێ کراون
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
تەواوی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەبێت بە 24 کاتژمێری
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاسوار عەبدولواحید تەنیا پێنج مانگ لە زیندان دەمێنێتەوە؟