
فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی عێراق - چەند گەشتیارێک
ئاڤا نیوز
کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراقی پابەندبوونی خۆی بە پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری و ئاسانکاری بۆ سەرجەم گەشتیاران دووپاتدەکاتەوە و ڕایدەگەیێنێت، داشکاندن لە نرخی تکتی فڕۆکە بۆ چەند توێژێک دەکات.
بۆچی گرنگە: بەشی زۆری ئەوانەی نەخۆشی سەخت هەیە یان خاوەن پێداویستی تایبەتن، پێویستە زوو زوو بۆ چارەسەر ڕوو لە وڵاتان بکەن. ئەمەش وادەکات بارگرانییەکی زۆرتریان بکەوێتە سەر، بەڵام ئەو بڕیارە هەندێک لەو بارگرانییەیان لەسەر کەمدەکاتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراقی ڕایگەیاند:
- داشکاندن لە نرخی بیلیتی فڕۆکە دەکات بۆ ئەو کەسانەی کە خاوەن پێداویستی تایبەتن لەگەڵ هاوەڵی پلە یەکی، بۆ دووجار لە ماوەی ساڵێکدا بە ڕێژی 50%.
- داشکاندن لە نرخی بیلیتی فڕۆکە بۆ ئەوانەی تووشبووی شێرپەنجەن لەگەڵ هاوەڵی پلە یەکی بە ڕێژەی 90% بۆ دووجار لە ماوەی ساڵێکدا.
- داشکاندن لە نرخی بیلیتی فڕۆکە بۆ خانەنشینانی کارمەندانی دەوڵەت بە ڕێژەی 25% بۆ دووجار لە ماوەی ساڵێکدا.
- سەبارەت بە خزمەتگوزاری کورسی گەڕۆک (Wheelchair) ئەم خزمەتگوزارییە لە سەرجەم کۆمپانیا جیهانی و ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بەکاردێت و پارەکەشی بۆ ئەو کۆمپانیایانەیە نەک بۆ هێڵی ئاسمانی عێراقی، گەشتیاران سەرپشکن لەوەی ئەم خزمەتگوزارییە بەکاربهێنن یان نا، هەروەها دەتوانن کورسی گەڕۆکی خۆیان بەشێوەیەکی خۆڕایی بەکار بهێنن بەبێ ئەوەی پەنا بۆ خزمەتگوزارییەکە ببەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 29 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






