
ژمارەیەک سەرباز و تانکێکی ئەمریکی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵارتی هەسەدە لە سووریا، وێنە: ئەرشیف - mei.edu
ئاڤا نیوز
بارودۆخی ئەمدواییەی سووریا و هەڕەشەکانی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا بۆ سەر شاری کۆبانێ، ئەمریکای ناچار کرد هێزێکی سەربازی لەو شارە جێگیر بکات.
وێنە گەورەکە: دوای زیادبوونی مەترسییەکان و هێرشی بەردەوامی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا بۆ سەر کۆبانێ لەدوای ڕووخانی حکومەتی بەشار ئەسەد لە هەشتی ئەم مانگە، لەسەر داواکاریی هێزە کوردییەکان ئەمریکا هێزێکی سەربازی بە چەکی قورس و ئۆتۆمبێلی سەربازییەوە لە شارەکە جێگیر کردووە.
لێدوانی فەرمی: ڕووکەن جەمال، وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژ) کە گرووپێکی سەر بە هەسەدەیە، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند:
٠ ئەمریکایان ئاگادار کردووەتەوە کە چیتر دەستەوەستان نابین لە بەرامبەر هێرش و پێشێلکارییەکانی گرووپە چەکدارەکان و خودی سەربازانی تورکیا.
٠ بە ئەمریکامان گوت ئەگەر ئێوە بە کردار لەبەرامبەر هێرشەکان هەڵوێست وەرنەگرن، ئەوا ئێمە وەڵاممان دەبێت.
٠ لە سەردەمی داعش کۆبانێمان تەسلیم نەکرد، ئێستا چۆن بۆ ئەم گرووپانەی چۆڵ دەکەین.
٠ دوای ئەم پەیامەی ئێمە، ئەمریکا ڕاستەوخۆ هێزێکی خۆی هێنایە کۆبانێ.
باکگراوند: هەفتەی ڕابردوو پات ڕایدەر، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) ڕایگەیاند، دوای ڕووخانی حکومەتی بەشار ئەسەد ژمارەی سەربازەکانیان لە سووریا زیاد کردوون، پێشتر 900 سەربازیان هەبووە و ئێستا ژمارەکە بۆ زیاتر لە دوو هەزار سەرباز زیاد کراوە.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 26 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو






