
تیمی پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر لە کاتی کارکردن
ئاڤا نیوز
پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر نزیکەی 50%ی کارەکانی تەواو بووە، بە تەواو بوونی کێشەی کەمئاوی هەولێر 25 ساڵی دیکە چارەسەر دەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە ڕێککەوتی 9-8-2024، بەردی بناغەی پرۆژەی فریاگوزاری خێرایی ئاوی هەولێری دانا، ئەم پرۆژەیە بەیەکێک لەپرۆژە سەرەکییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دادەندرێت، ژمارەیەکی زۆر بیری ئاو دادەخرێت کە پێشتر بۆ دابینکردنی ئاوی ماڵان پشتی پێدەبەسترا.
لێدوانی فەرمی: ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: پرۆژەکە لە چوار هێڵی سەرەکی پێکدێت و بە تەواوبوونی پرۆژەکە نزیکەی 1200 بیری ئاو دادەخرێت و کێشەی کەمئاوی تا 25 ساڵی دیکە لە هەولێر کۆتایی پێدێنێت.
ئاری ئەحمەد، دەڵێت: تیمەکان بەشەو و ڕۆژ کار لە پرۆژەی فریاگوزاری خێرایی ئاوی هەولێر دەکەن، هەزاران کرێکار و سەدان ئامێر و بە سێ شەفت کار لە پرۆژەی فریاگوزاری خێرایی ئاوی هەولێر دەکەن و تاکو ئێستا 50%ـی کارەکان تەواوکراون، پرۆژەکە لە 95%ـی ئەو ناوچانە دەگرێتەوە کە پشتیان بە بیری ئاوی دەبەست بۆ خواردنەوە و بەکارهێنانی ڕۆژانە.
بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان باسی ئەوەش دەکات، "پێشبینی دەکەین لە مانگی هەشتی ساڵی 2025 هەر چوار هێڵی پرۆژەی فریاگوزاری خێرایی ئاوی هەولێر بکەوێتە کار.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سێیەمین فێستیڤاڵی "شەل و شەپک" لە زاخۆ دەستی پێکرد
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
12 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ئاوەدانکردنەوە: ڕێگای نێوان شارەکان دەکرێن بە جووتساید
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لێکۆڵێنەوە لە دۆسیەی کڕینی تاهۆ ڕەشەکانی کەرکووک دەکرێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی ناخهەژێنی دایکێک: کوڕەکەی پێنج ساڵە لە ئەوروپا بێسەروشوێنە