دیمەنی شاری هەولێر
ئاڤا نیوز
ئاڤا لەڕێگەی ماڵپەڕی فەرمی گۆگڵ ماپەوە بەدواداچوونی بەراوردكاری لەنێوان دوو كاتی جیاواز كردووە و دەركەوتووە شاری هەولێر لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا سێ ئەوەندە فراوان بووە.
وێنە گەورەكە: ماڵپەڕی نەخشەی زەوی "گۆگڵ ماپ" لە چوارچێوەی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكانی؛ بەشێكی تایبەت كردووە بە بەراوردكاری پەرەسەندی شوێنە جیاوازەكانی هەسارەی زەوی لە كات و سەردەمە جیاوازەكاندا، بەگوێرەی نەخشەكە زۆر شوێنی دونیا پێشتر ئاوەدانی بوون و بەهۆی جەنگ و كارەساتە سروشتییەكانەوە بەرە بەرە لەناوچوون، هەولێر یەكێكە لەو شوێنانەی جیهان كە بە خێراییەكی كەم وێنە فراوان دەبێت، بەجۆرێك تەنیا لە بیست ساڵی ڕابردوودا ڕووبەری ئەم شارە سێ ئەوەندە فراوان بووە.
زانیاری بەدەستهاتوو: بەگوێرەی توێژینەوە بەراوردكارییەكە هەولێر لە نێوانی ساڵانی 2003 بۆ 2023، بە ڕێژەی 320% فراوانتر بووە و بەردەوامیشە لە فراوانبوون.
زانیاریی زیاتر: هەولێر ئێستا لەپاڵ فراوانبوونی ئاسۆیی، بەشێوەی ستوونیش فراوان دەبێت و چەندین تەلاری بەرز تەنانەت هەوربڕ لەو شارە بنیاتنراوە و پڕۆژەكان پێمان دەڵێن لە ئاییندەیەكی نزیكدا هەولێر دەبێتە یەكێك لە ناوەندە جیهانییەكان بۆ زۆری تەلارە هەوربڕەكان.
هۆكارە زانراوەکان: دوای پرۆسەی ئازادكردنی عێراق و ڕووخانی ڕژێمی پێشووی بەعس، عێراق بەگشتی و هەرێمی كوردستان بە تایبەت گەشەسەندنی بەرچاوی ئابووری و بازرگانی بەڕووی خۆیەوە بینی و زیاتر بەڕووی جیهان كرایەوە، ئێستا لەزۆربەی شارەكانی عێراق فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەن كە پێشتر لێی بێبەش بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
ماڵپەڕی هێزێکی سەر بە یەکێتی هاک دەکرێت
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
هامڵتۆن؛ ڕێگا سەخت و دژوارەکەی کوردستان دەکرێتە جووتساید
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
یانەی زاخۆ کەمپەینی "زاخۆ بەرەو جیهان" ڕادەگەیێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
ماڵپەڕی هێزێکی سەر بە یەکێتی هاک دەکرێت
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
تورکیا یاسایەک بۆ گەڕاندنەوەی هەزاران چەکداری پەکەکە ئامادە دەکات
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
هامڵتۆن؛ ڕێگا سەخت و دژوارەکەی کوردستان دەکرێتە جووتساید
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
یانەی زاخۆ کەمپەینی "زاخۆ بەرەو جیهان" ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 55 ساڵ مەسرور بارزانی کێشەی دەیان جووتیاری هەولێر چارەسەر دەکات






