هێڵی ئاسمانی عێراقی پارەی زیادە لە خاوەن پێداویستییەکی تایبەت وەردەگرێت
- عێراق
- 27 کانوونی یەکەم
ئاڤا نیوز
هێڵی ئاسمانی عێراقی چەندین جار ڕووبەڕووی ڕەخنەی توندی گەشتیاران بووەتەوە بەهۆی هەڵە و کەمتەرخەمییەوە و لە تازەترین کاری ئەو هێڵە ئەوەبووە کە پارەی زیادەی لە خاوەن پێداویستییەکی تایبەت وەرگرتووە.
وێنە گەورەکە: هێڵی ئاسمانی عێراقی گەورەترین هێڵی ئاسمانی عێراقە، خاوەنی 43 فڕۆکەیە، لە چوارچێوەی وەزارەتی گواستنەوە کارەکانی دەکات و گەشتەکانی بۆ ناوخۆ و دەرەوەیە، زۆرجار بەهۆی هەڵە و گرفتی تەکنیکییەوە بووەتە بابەتی گەرمی سۆشیاڵ میدیا.
چیرۆکی سەرەکی: هاووڵاتییەکی خاوەن پێداویستی تایبەت بە فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی عێراق گەشتیکردووە بۆ هەولێر و کورسی تایبەتی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی بەکارهێناوە کە خزمەتگوزارییەکی تایبەت و بەخۆڕاییە بە ڕەچاوکردنی دۆخی تایبەتی ئەو کەسانە. بەڵام ئەو فڕۆکە پێش ئەوەی لە بەغداوە بفڕێت وەسڵێکی پاردانی 81 هەزار بۆ ئەو کەسە کردووە و هەر لەوێ پارەکەی لێ وەرگیراوە.
زانیاریی زیاتر: دوای ئەوەی بابەتەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەبێتەوە و کاردانەوە بەدوای خۆیدا دەهێنێت، هێڵی ئاسمانی عێراقی بڕیار دەدات بە داشکانی نرخی تکت بۆ خاوەن پێداویستییەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 29 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات





