بۆچی لەنێو فۆڕمی هەڵبژاردنی سەركردایەتیی یەكگرتوو بازنەی هەڵەبجە نەبوو؟
- کوردستان
- 28 کانوونی یەکەم
نەخشەی پارێزگای هەڵەبجە و لۆگۆی یەکگرتوو، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان نۆیەمین كۆنگرەی خۆی ئەنجامدا و دوێنی یەكەم ڕۆژ و ئەمڕۆش كۆتا ڕۆژی كۆنگرەكەیە، یەكێك لەو خاڵانەی لەنێو كۆنگرەكە بووە جێی سەرنج، نەبوونی بازنەی هەڵەبجە بوو لەنێو فۆڕمی هەڵبژاردنی سەركردایەتیی یەكگرتوو، بەرپرسێكی حیزبەكە هۆكارەكەی دەخاتەڕوو.
لێدوانی فەرمی: مستەفا عەبدوڵڵا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان و ئەندامی كۆنگرەی نۆی حیزبەكە بە ئاڤای ڕاگەیاند: لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی سەركردایەتیدا ئێمە پارێزگامان نەكردووە بە بنەما بەڵكو ناوەندەكانی ڕێكخستنمانی حیزبمان كردووە بە بنەما، لە ناوەندی ڕێكخستندا سلێمانی و هەڵەبجە، دهۆك و نەینەوا بەیەكەوەن، هاوكات ناوەندی ڕێكخستنی هەولێر و ناوەندی ڕێكخستنی كەركووكیشمان هەیە و لەسەر ئەو بنەمایە بازنەمان دیاركردووە.
ئەو ئەندامەی كۆنگرەی نۆی یەكگرتوو ڕاشیگەیاند: یەكگرتووی ئیسلامی یەكێكە لەو هێزانەی كە داكۆكیاری سەرسەختی بوون بە پارێزگای هەڵەبجەیە و ئێمە لە هەڵەبجە خۆمان بە كارەكتەرێكی كارا دەزانین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە كۆنگرەی نۆیەمی یەكگرتوو، سێ هەڵبژاردن بەڕێوەچوون، ئەوانیش بریتین لە ئەمینداری گشتی، ئەنجوومەنی سەركردایەتی و دەستەی باڵای بەدواداچوونی یەكگرتوو و ئەنجامەكانیش هەر زوو ڕاگەیێنران.
ئەوەش بزانە: سەڵاحەدین محەممەد بەهائەدین، بۆ جاری هەشتەم بۆ پۆستی ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان هەڵبژێردرایەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 18 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






