
لۆگۆی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
ئاڤا نیوز
دیاریکردنی ئەندامانی کۆنگرەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ناڕەزایی بەشێکی ئەندامەکانی لێکەوتووەتەوە، گوتەبێژی حیزبەکە ئاماژە بەوە دەدات "ناکرێ بە چەک و بەربەرەکانێ هەوڵی بێدەنگکردنی بۆچوونی جیاواز بدرێت."
بۆچی گرنگە: 11 ساڵە دوای جیابوونەوە لە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕان، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان کۆنگرەی نەبەستووە، ئێستا لە سەرجەم بازنەکان کۆنفرانس بۆ دیاریکردنی ئەندامانی کۆنگرە دەکرێت، لە ئێستاشەوە بیروڕای جیاواز لەنێو حیزبەکە دروستبووە.
لێدوانە فەرمییەکان: فەریبا محەممەدی، گوتەبێژی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان کە لە کۆنفرانسی بازنەکان دەرنەچووە، بۆ ئاڤا نیوز گوتی: ئێمە کۆمەڵێک دەنگی جیاوازین و پێمانوایە دەبێت ستراتیژی خۆمان بە سەربەخۆیی بکەین و دووربکەوینەوە لە فیدراڵیزم، بۆ ئەوەش نەیانهێشتووە ببمە ئەندامی کۆنگرەی 14ـی حیزب.
لەلایەکی دیکەوە: ئەمجەد حسێن پەناهی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمەڵە لە هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەندامانی ڕێبەریی کۆمەڵە بێ هەڵبژاردن دێنە کۆنگرە، بەڵام تەنیا وەک چاودێر یان میوان و ناتوانن دەنگ بدەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماوەی داهاتوودا کۆنگرەی 14ـی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە بەشداری 100 نوێنەر دەکرێت. بەگوێرەی پەیڕەوی ئێستای حیزب 12 ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و سکرتێر هەڵدەبژێردرێن. وەک ئاڤا نیوز زانیویەتی لە ئێستاوە ئەندامانی حیزبەکە لەسەر دانانەوەی ڕەزا کەعبی وەک سکرتێری گشتیی ڕێککەوتوون.
باکگراوند: نزیکەی حەوت مانگ دوای یەکگرتنەوەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، بەرواری 20-06-2023 جارێکی تر جیابوونەوە، هەشت ڕۆژ دواتر رەزا کەعبی بە سکرتێر و فەریبا محەممەدی بە گوتەبێژی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان هەڵبژێردران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق و تورکیا لیژنەیەکی گومرگی هاوبەش پێکدەهێنن
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق کرێی خوێندنی باڵا کەم دەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو هەزار عومرەكاری كورد بە هۆی نەبوونی فڕۆكەوە نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکوک مامێک کۆتایی بە ژیانی برازاکەی هێنا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی مافی مرۆڤ: لە گرتووخانە ڕەچاوی پێگەی شاسوار عەبدولواحید كراوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیارێکی ئەمریکا مشتومڕ لەسەر چارەنووسی یەکگرتووی ئیسلامی دروست دەکات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی دوو هەزار پارچە زەوی لە سنووری هەولێر دابەش کران