موسەننا ئەمین: دوو گرفت لەبەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم هەیە
- کوردستان
- 28 کانوونی یەکەم

موسەننا ئەمین، پەلەمانتاری كوردی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
دوو هەفتەی دیكە پشووی پەرلەمانی عێراق كۆتایی دێت و گوتەی پەرلەمانتارێكی كورد یەكەم كاری دوای دەستبەكاربوونەوەی پەرلەمان گفتوگۆكردنە بۆ هەمواركردنەوەی یاسای بودجە و گرنگترین خاڵیش كە هەموار بكرێتەوە بابەتی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستانە.
بۆچی گرنگە: بە هەمواركردنەوەی یاسای بودجە، دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان قۆناغێكی دیكە دەچێتە پێشەوە و ئەمەش تا ڕادەیەك گرفتی داهاتی هەرێمی كوردستان و مووچەی فەرمانبەران چارەسەر دەكات.
لێدوانی فەرمی: موسەننا ئەمین، پەلەمانتاری كوردی پەرلەمانی عێراق لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند: لە 10ی1ی2025، پشووی یاسادانانی عێراق تەواو دەبێت، دوای ئەوەی كە پەرلەمان دەستبەكار دەبێتەوە گرنگترین یاسا كە دەبێت پەرلەمان قسەی لەسەر بكات، بریتییە لە هەمواركردنەوەی یاسای بودجە، بۆ ئەوەی بگونجێت لەگەڵ پێداویستییەكانی ساڵی تازە، پێشبینی دەكەم لە مانگی داهاتوو ئەو كارە دەكرێت.
زانیاریی زیاتر: یەكێك لەو بابەتانەی كە حكومەتی عێراق داوای كردووە لە یاسای بودجەدا هەموار بكرێتەوە، نەوتی هەرێمی كوردستان و هەناردەكردنەوەیەتی، داوا كراوە كە خەمڵاندنێك بكرێت بۆ تێچووی هەر بەرمیلێك نەوت لە هەرێمی كوردستان، بۆ ئەمەش لەگەڵ كۆمپانیاكانی نەوت و حكومەتی هەرێمی كوردستان گفتوگۆ كراوە و ڕێككەوتنێك هەیە و پێویستە لە پەرلەمان دەنگی لەسەر بدرێت.
قووڵتر: حكومەتی عێراق گفتوگۆ لەگەڵ كۆمپانیاكانی دەرهێنانی نەوت دەكات و نرخێك بۆ تێچووی دەرهێنانی هەر بەرمیلێك نەوت دیاردەكرێت و كۆمپانیایەكی نێودەوڵەتیش لەو خەمڵاندنە بەشداربێت. لە ناوەڕۆكی هەمواری یاساكەدا نرخی دەرهێنانی هەر بەرمیلێك بە 16 دۆلار دیاركراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای هەمواركردنەوەی یاسای بودجە، دەبێت عێراق ڕێككەوتن لەگەڵ توركیا بكات سەبارەت بە چۆنیەتی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر هاونیشتمانییهك حوشترێکی ونكردووه و به دوایدا دهگهڕێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی هاونیشتمانییەک کە لە گەشتێکیدا بۆ ئێران هەموو پارەکەیان لێسەندووە