
ئیسماعیل نەییە، سەرۆکی پێشووی مەکتەب سیاسی حەماس کە لە تارانی پایتەختی ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژرا
ئاڤا نیوز
کەناڵی 12ـی ئیسرائیل لە چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە زانیاریی نوێ سەبارەت بە تیرۆرکردنی ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی پێشووی مەکتەبی سیاسیی حەماس، بڵاو دەکاتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە ئامێری ساردکەرەوەی ئەو ژووری میوانخانەیەی کە هەنیە لە تاران تیایدا مابوویەوە کێشەی هەبووە و هەنیە ویستوویەتی ژوورەکەی بگۆڕێت، کە ئەگەر وای بکردایە ئیدی پلانی تیرۆرکردنەکەی دەشێوا، ئەمەش لەبەر ئەوەی ئیسرائیل بۆمبێکی لە ژوورەکەی هەنیەدا دانابوو. بەڵام بەشی چاککردنەوەی میوانخانەکەی سوپای پاسداران لە تاران کێشەکەی بۆ چارەسەر دەکەن و ئامێرەکەی بۆ چاک دەکەنەوە بۆیەوە هەنیە ژوورەکەی ناگۆڕێت و پلانەکەی ئیسرائیل سەردەگرێت.
زانیاریی زیاتر: بەپێی سەرچاوەکان، ئیسرائیل نەیویستووە لە قەتەر هەنیە تیرۆر بکات، بۆ ئەوەی کاریگەریی نەرێنی لە سەر دانوستانەکانی ئاگربەست و بەردانی بارمتەکان نەبێت؛ بۆیە بیر لەوە کراوەتەوە لە تاران، تورکیا یان مۆسکۆ تیرۆر بکرێت بەو پێیەی سەردانی ئەو وڵاتانەی دەکرد، بەڵام لە کاردانەوەی ئەردوغان و پووتینیش ترسیان هەبووە، بۆیە تارانیان بە باشترین شوێن بۆ تیرۆرکردنی هەنیە زانیوە.
لەلایەکی دیکە: دوای ڕووداوەکە ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی سوپای قودس بە عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران دەڵێت کە هەنیە بە مووشەک کراوەتە ئامانج و هەر لەبەر ئەم زانیارییەش بووە کە بڕیار دراوە بە مووشەک هێرش بکرێتە سەر ئیسرائیل.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: چەند ڕۆژ لەمەوبەر، ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، بە ئاشکرا دانی بەوەدا نا کە ڕۆژی 31ـی تەمووزی ئەمساڵ وڵاتەکەی هەنیەی لە تاران کوشتووە. ئەمەش کاتێک بوو کە هەنیە بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی مەسعود پزیشکیان وەک سەرۆککۆماری ئێران سەردانی تارانی کردبوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 13 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پزشکیان: ئەگەر باران نەبارێت، دەبێت لەبەر بێئاوی تاران چۆڵ بکرێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات





