ئاڤا نیوز
دانیشتووانی پرۆژەی نیشتەجێبوونی هیران ستی داوا دەکەن ئاڤا میدیا بە دواداچوون بۆ کێشەکانیان بکات و دەنگیان بە لایەنی پەیوەندیدار بگەیەنێت کە تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک خۆی بەخاوەنی پرۆژەکە نازانێت.
وێنە گەورەکە: هیران ستی پرۆژەیەکی نیشتەجێبوونە دەکەوێتە نزیک قەزای بنەسڵاوە و تەنیشت ئاڵتوون ستی، لە ساڵی 2006 بۆ 2007 دروستکراوە، بەڵام کەموکوڕی زۆری تێدایە و دانیشتووانی پرۆژەکەی بێزار کردووە. داوادەکەن لە ڕێگەی ئاڤاوە کێشەکانیان بەلایەنی دەسەڵات بگەیێنن.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: دانیشتووانی هیران ستی دەڵێن: "پرۆژەکە هیچ جۆرە خزمەتگوزارییەکی تێدا نیە، تەنانەت ڕێگای هاتووچۆشی نیە، دەبێت بەناو گەڕەک و پرۆژەکانی دیکەدا هاتووچۆ بکەین".
هاوکات دەڵێن: پرۆژەکە باڵەخانەی قوتابخانەی نیە و قوتابیان لەناو کابینە دەخوێنن، هەروەها تاکو نە دەستەی وەبەرهێنان، نە خاوەن پرۆژەکە خۆیان بەخاوەنی پرۆژەکە نازانن. ئەم پرۆژەیە لە نێوان حکومەت و بەڵێندەر بەجێهێڵراوە، لەناو پرۆژەکەدا 500 ماڵ دەژین بێ بەشن لەسەرجەم خزمەتگوزارییەکان.
لێدوانی فەرمی: بەرگەشت ئاکرەیی، وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەم پرۆژانە کاتی دروستکردنیان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی 2007 و 2008 و 2009 کە ئەو کات لەوانەیە مەرجی دروستکردنی قوتابخانە و هەندێک خزمەتگوزاری دیکەی تێدا نەبووبێت و خەڵکیش پێیان نەزانی بێت.
وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان دەڵێت: لە کابینەی نۆیەمدا دروستکردنی قوتابخانە و بنکەی تەندورستی و خزمەتگوزارییەکان بە گشتیی کراوەتە مەرج بۆ وەرگرتنی مۆڵەت بۆ هەر پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون، تەنانەت داوامان کردووە لەو پرۆژانە شوێنی تایبەت بە ئاگرکوژێنەوە دابنرێت، چونکە لە ماوەی ڕابردوو هەندێک حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە ڕوویدا.
بەرگەشت ئاکرەیی ئەوەشی وت: "بە دواداچوون بۆ کێشەکانی ئەو پرۆژەیە دەکەین و سەردانی شوێنەکە دەکەین، ئەگەر زەوی بەتاڵ بۆ دروستکردنی قوتابخانە هەبێت، پێداچوونەوە بە پرۆژەکە دەکەین و قوتابخانەیان بۆ دروست دەکەین".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 26 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






