ئاڤا نیوز
دەستەی ژینەگەی هەرێمی کوردستان داوای بەخشینی باجی گومرگی لەسەر ئۆتۆمبێلی کارەبایی دەکات، وتەبێژی دەستەی ژینگەش لەمبارەیەوە دەڵێت، "بۆ ئەم مەبەستە نووسراومان ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆ کردووە".
وێنە گەورەکە: ئۆتۆمبێلی کارەبایی بۆ پاک ڕاگرتنی ژینگە و ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکاریی کەشوهەوا دروست کراوە. ئەو ئۆتۆمبێلانە هاوشێوەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی بە گازوایل و بەنزین کار دەکەن، ڕوسوماتی ژینگەیان لێ وەردەگیرێت، ئێستاش کار بۆ لابردنی ئەو باجانە دەکرێت، تا نزخی ئۆتۆمبێلەکان هەرزانتر ببن و خەڵکی زیاتر بەکاری بهێنن.
لێدوانی فەرمی: عەبدولڕەزاق خێلانی، وتەبێژی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: دوو نووسراو بۆ بەخشینی گومرگ و باج و بەخشینی مامەڵەی ژمارەی ئۆتۆمبێلی کارەبایی ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە.
وتەبێژی دەستەی ژینگە گوتیشی: بەخشینی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە باجی گومرگی خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
زانیاریی زیاتر: ئۆتۆمبێلی کارەبایی هاوشێوەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی بە بەنزین و گازوایل کار دەکەن، لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆکان تۆمار دەکرێن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: کاتێک ئۆتۆمبێلێک مامەڵەی ژمارەکردن دەکات، بەشێوەیەکی گشتیی بڕی یەک ملیۆن و 540 هەزار دیناری لێ وەردەگیرێت، لەم بڕەش 274 هەزار دینار پارە ( ڕسومات) ژینگە و ڕێگاوبانی لێ وەردەگیرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 38 خولەک لەمەوپێش
هەنگاوە کردارییەکان بۆ یەکخستنی ژمێریاری یەکەکانی 70 و 80 کارا دەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆکس نیوز: ئەمریکا گوشار لەسەر گرووپە چەکدارەکانی عێراق زیاتر دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی دووەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر لە تەواوبووندایە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی دووەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر لە تەواوبووندایە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو ئۆتۆمبێلەی لە هەولێر فولکەیەکی داخست دەستی بەسەردا گیرا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە و سووپای سووریا چەکی قورس بۆ سنووری مەنبج دەگوازنەوە