داواکارییەکی ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بۆ پاشەکشێی پێشمەرگە کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە
- کوردستان
- 1 کانوونی دووەم

ژمارەیەک تانکی هێزەکانی پێشمەرگە
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی کۆتای ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا کە ئێزیدییە و نزیکە لە حەشدی شەعبی، لە چاوپێکەوتنێکدا داوا لە سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات چارەسەری دۆخی ئەو سنوورە 35 کیلۆمەترییە بکات کە لەژێر دەسەڵاتی پێشمەرگەیە بۆ پاراستنی و دوورخستنەوەی لە مەترسییەکانی سووریا، سەرۆکی لیژنەی ئەمنیی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەواش دەڵێت، پێشمەرگە هێزێکی نیشتمانییە و گومان لە پاشەکشێی لەو سنوورە نییە.
چیرۆکی سەرەکی: عیدان شێخ کالۆ، ئەندامی کۆتای ئێزیدییەکان لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، لە پڕۆگرامێکی کەناڵی عەهدی نزیک لە عەسائیبی ئەهلی حەق داوای لە سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد بارودۆخی سنووری 35 کیلۆمەتر کە لەلایەن پێشمەرگەوە کۆنترۆڵکراوە، چارەسەر بکات وەک ئامادەسازییەک لە پاراستنی ئەو سنوورە لەو گۆڕانکارییانەی لە سووریا ڕوویانداوە.
وێنە گەورەکە: فیشخابور بۆ مەحموودییە مەوداکەی 35 کیلۆمەترە و دەكەوێتە سێگۆشەی سنووری نێوان عێراق، توركیا و سووریا بەناوچەیەكی ستراتیژی هەژمار دەكرێت، لایەنەکانی نزیک لە پەکەکە دەیانەوێ ئاڵۆزییەکانی سووریا بقۆزنەوە، بۆ ئەوەی پاشەکشی بە هێزی پێشمەرگە لە سنوورەکە بکەن، کە لە 2003 ـەوە دەیپارێزێت.
لێدوانی فەرمی: محەممەد جاسم، سەرۆکی لیژنەی ئەمنیی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە ئاڤای گوت، "پێشمەرگە هێزێکی نیشتمانییە و 31 ساڵە ئەو سنوورە دەپارێزێت و گومان لە پاشەکشێی ناکرێت، هەروەها ئەو هێزەی دەکەوێتە دیوی ڕۆژئاوای کوردستان هێزی هێرشبەرنین و مەترسی ئەوتۆیان نییە."
ئەمەش بزانە: جگە لە هێزی پێشمەرگە، پاسەوانی سنووری عێراق 30 خاڵی لەو ناوچانە جێگیرکراون، سنوورەکە پێویستی بە کەرستەی زیاتری چاودێریی و پاراستن وەک کامێرای چاودێریی هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەسەرکەوتوویی هێرشمان کردە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت