سوودانی داوای سزادانی ئەنجامدەرانی تاوانی کوشتنی خێزانەکەی ناوچەی سەدر دەکات
- عێراق
- 2 کانوونی دووەم

محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
کاردانەوەکان لەسەر کوشتنی ئەندامانی خێزانەکەی ناوچەی سەدر لە بەغدا زیاتر دەبن، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای لێکۆڵینەوەی خێرا و سزادانی ئەنجامدەرانی تاوانەکە دەکات.
ڕاگەیەنراوی فەرمی: نوسینگەی ڕۆژنامەوانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانی بە هێزە ئەمنییە تایبەتمەندەکان کردووە، پەلە بکەن لە لێکۆڵینەوەکانیان لەسەر ئەو ڕووداوە و تاوانبارانیش ڕادەستی دادگا بکرێن تاوەکو سزای خۆیان وەربگرن.
لێدوانی فەرمی: فورات جاسم زرێجاوی، مامی کوژراوەکان لە شوێنی ڕووداوەکە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، داوای لەسێدارەدانی تاوانباران دەکەین و بەهیچ بڕیارێکی دیکە ڕازی نابین، ئەوانەی ئەم تاوانەیان ئەنجامداوە دەبێت بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەربن و پێشینەی تاوانیان هەبێت، چونکە هەر مرۆڤێک بەهۆشبێت و خاوەن ویژدانبێت دەستی ناچێتە کوشتنی ژنی دوو گیان و منداڵی تەمەن دوو ساڵ.
زانیاریی زیاتر: لەکاتی ناشتنی تەرمی کوژراوەکان کەسوکاری قوربانییەکان داوایان لە سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد بەزوویی بێتە سەرخەت و ئەنجامدەرانی تاوانەکە دەستگیر بکات و هەڕەشەی ئەوەشیانکرد، ئەگەر سەرۆکوەزیران نەیەتە سەرخەت بابەتەکە زیاتر گەورە دەبێت و خۆیان بە عورفی عەشایەری پەنا بۆ تۆڵەکردنەوە دەبەن.
باکگراوند: لەم ڕووداوەدا بکوژ و کوژراو کەس و ناسراوی یەکدین و ماوەی زیاتر لە سی ساڵە دراوسێن، ئێوارەی ڕۆژی 30-12-2024 بکوژەکان بانگهێشتی قوربانییەکانیان کرد بۆ ئێوارە خوانێک تاوەکو لەوێ بەشێک لەو قەرزەی لەلایانە بۆیان بگێڕنەوە کەبڕەکەی 60 ملیۆن دینارە، لەئەنجامدا دایکێک و چوار منداڵ دەکوژرێن، بۆ دزینی پارەی زیاتریش بکوژەکان دەچنە ماڵی قوربانییەکان، لەوێش پورەکەیان و دوو منداڵەکەی دەکوژن، لەم ڕووداوەدا تەنیا باوکەکە دەربازی بووە، چونکە لە سامەڕا لە ئەرکدابووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 20 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
54 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






