
ژمارەیەک گەشتیار لە چیای کۆڕەک
ئاڤا نیوز
بەپێی پێشبینییەکانی دەستەی گەشوگوزاری هەرێمی کوردستان چاوەڕێ دەکرا 200 هەزار گەشتیار بۆ پشووەکانی سەری ساڵ ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکەن، بەڵام ژمارەکە زیاتر بوو لە چاوەڕوانییەکان و بەراورد بە ساڵی ڕابردووش ژمارەی گەشتیاران زیادیکردووە.
وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پلانی فرەچەشنکردنی داهات کەرتی گەشتیاری وەک کەرتێکی گرنگ سەیردەکات، بەهۆی پلانەکانی دەستەی گەشتوگوزار و حکومەتی هەرێمی کوردستان ساڵ بە ساڵ ژمارەی گەشتیاران ڕوو لە هەڵکشانە و پلانە گەشتیارییەکان و دروستکردنی پرۆژە نوێکان کاریگەرییان هەبووە لەسەر ڕاکێشانی ژمارەیەکی زیاتری گەشتیار.
لێدوانی فەرمی: ئیبراهیم عەبدولمەجید، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە بنکە گەشتیارییەکان و شوێنە گەشتیارییەکان پێماندراوە، هەفتەی یەکەمی سەری ساڵ بەشێکی زۆری شوێنە گەشتیارییەکان پڕبوون لە گەشتیاران و لە هەندێک شوێن جێگای مانەوە نەمابوو.
وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار گوتیشی؛ ساڵی ڕابردوو کەمتر لە 200 هەزار گەشتیار ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کرد، بەڵام ئەمساڵ بەگوێرەی زانیارییەکان زیاتر لە 200 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان.
زانیاریی زیاتر: بڕیارە هەفتەی داهاتوو ئاماری فەرمی هاتنی گەشتیاران بۆ هەرێمی کوردستان لە لایەن دەستەی گەشتوگوزارەوە ڕابگەیەندرێت.
ئەمەش بزانە: لە ساڵی 2024 دا لە هەرێمی کوردستان 28 پڕۆژەی گەشتیاری کە سەرمایەکەیان 322 ملیۆن و 279 هەزار و 927 دۆلار بووە، مۆڵەتیان پێدراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
ئێران: هیچ تیشکدانەوەیەکی ئەتۆمی دوای هێرشەکەی ئەمەریکا ڕووینەداوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هەنگاوێکی خۆپارێزی خێرا دەگرێتەبەر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
15 خولەک لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت