
لۆگۆی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و وێنەیەکی جیابوونەوە، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
لیژنەی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان ئاماری کێشە خێزانییەکانی ساڵی ڕابردووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: دەستێکی باڵایان لە چارەسەرکردنی کێشەکان هەبووە.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ شەممە، یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماریی کار و چالاکییەکانی ساڵی ڕابردووی بڵاوکردەوە کە زیاتر بابەتی خێزانین و زۆرینەیان چارەسەر کراون لەلایەن یەکێتییەکەوە.
لێدوانی فەرمی: د.عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، وتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: ساڵی ڕابردوو لە کۆی سێ هەزار و461 کێشەی خێزانی، هەزار و 340 حاڵەتی جیابوونەوە هەبووە، واتە ئەوان توانیویانە دوو هەزار و 121 کێشەی خێزانی چارەسەر بکەن.
زانیاریی زیاتر: کێشەکان بەم شێوازە بوون، هەزار و 78 کێشەی میرات و زەوی و زار بوون، هەزار و 168 کێشەی مامەڵەی بازرگانی و کڕین و فرۆشتن بووە، هاوکات 522 کێشەی کۆمەڵاتی و خێزانی داوایان کردووە ئاشتەواییان بۆ بکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی ئەو ئامارە بێت کیشە خێزانییەکان بەراورد بە ساڵی 2023 ڕووی لە زیادبوون کردووە بەڵام ڕێژەی جیابوونەوە کەمیکردووە، چونکە ساڵی 2023 ژمارەی کێشە خێزانییەکان دوو هەزار و 828 کێشە بوون، ڕێژەی جیابوونەوەش هەزار و 391 بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 28 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






