کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی (وێنەی ئەرشیف)
ئاڤا نیوز
ئەمجارەش پۆستی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەر یەکێتی دەکەوێت، سێ بەرپرسی باڵای ئەو حیزبەش بۆ وەرگرتنی پۆستەکە کاندیدن.
وێنە گەورەکە: هەرچەندە پارتی و یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی کابینەی 10 نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی و لە گفتوگۆ بەردەوامن، بەڵام بەشێک لە پۆستە باڵاکان یەکلابوونەتەوە، بۆنموونە پۆستی سەرۆکوەزیران بۆ پارتی دەبێت و جێگری سەرۆکوەزیرانیش بۆ یەکێتی کە قوباد تاڵەبانی لە دوو کابینەی پێشوودا لەو پۆستەدا بوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە ئەم سێشەممەیە پارتی و یەکێتی جارێکی دیکە کۆببنەوە، کۆبوونەوەکەش لە نێوان لیژنە تەکنیکییەکان دەبێت کە بۆ نووسینەوەی کارنامەی کابینەی حکومەت پێکهێنراوە.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی یەکێتی بۆ ئەم پۆستە سێ کاندیدی هەیە و بەهێزترینیان قوباد تاڵەبانییە، بەڵام ئەگەر قوباد تاڵەبانی ئەمجارە بە پۆستەکە ڕازی نەبوو و پۆستی باڵای دیکەی پێدرا، ئەوا دوو سەرکردەی دیکە زۆرترین چانسیان بۆ وەرگرتنی پۆستەکە دەبێت.
یەکەم: عیماد ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتییە، پێشتریش جێگری سەرۆکوەزیران بوو.
دووەم؛ هاوڕێ دارۆ شێخ نووری، ئەویش ئەندامی مەکتەبی سیاسییە و بەرپرسی بەشی دارایی یەکێتییە، کەسێکی زمانزانە و دکتۆرای هەیە. باوکیشی پێشتر بەرپرسی بەشی دارایی یەکێتی بووە، دایکیشی کە نەرمین عوسمانە، وەزیری ژینگەی عێراق بوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 20 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
54 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو





