ئاڤا نیوز
لەگەڵ کەوتنەوەی هەر ئاگرێك لە شاری هەولێر نهێنییەك ئاشكرا دەبێت. ئەمجارە لەکاتی کوژاندنەوەی ئاگرێک کارگەیەکی نهێنیی زێڕ ئاشکرا بووە.
چیرۆکی سەرەکی: هەفتەی ڕابردوو ئاگرێک لە سەربانی باڵەخانەیەکی شەش نهۆمی لە گەڕەكی منارەی شاری هەولێر کەوتەوە، دوای کۆنترۆڵکردنی لەلایەن بەرگریی شارستانی، گومان لەسەر شوێنەکە دروست بووە، چونکە چەند ماددەیەكی سەیر لە باڵەخانەكە دۆزراونەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاگرەكە لە ژوورێکی بچووکی سەربانی باڵەخانەكە كەوتبووەوە، شوێنێك بوو لە شێوەی کۆگا، لەکاتی کوژاندنەوەی تیمەکانی بەرگریی شارستانیی چاویان بە بڕێك ماددەی تێزاب و تەنەر و کلۆین و چەند ماددەیەكی دیكەی قورس کەوتووە، گومانەکان لەوێوە دروست بوون. دوای لێكۆڵینەوە دەركەوتووە لە ژێرزەمینی باڵەخانەکە كارگەیەكی نایاسایی تواندنەوە و لە قاڵبدانی زێڕ هەیە و چەندین ئامێری پێشكەوتووی لێ دانراوە.
زانیاریی تایبەت: بەپێی بەدواداچوونی ئاڤا میدیا، دوای ئەوەی تیمەكانی بەرگریی شارستانی لیژنەكانی قایمقامیەتیان ئاگادار كردووەتەوە، شوێنەكە داخراوە و دەست بە لێكۆڵینەوە كراوە. ئەوەی بۆ تیمەكان جێگەی سەرنج بووە، لە شوێنەكە بە فەردە فافۆن و مسی لێ بووە، ناشزانرێت ئەو ماددانە بۆ چ مەبەستێک بەکارهاتوون.
ئەمەش بزانە: جگە لە كارگەی زێڕ، باڵەخانەكە چەندین سەرپێچیی دیكەی هەبووە، خاوەنی باڵەخانەكە و سەرجەم كرێكارەكانیش خەڵکی وڵاتی سووریان و ئێستا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر هاونیشتمانییهك حوشترێکی ونكردووه و به دوایدا دهگهڕێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی هاونیشتمانییەک کە لە گەشتێکیدا بۆ ئێران هەموو پارەکەیان لێسەندووە