ڕۆژێک بەر لە کۆتاییهاتنی تەمەنی کۆمیسیۆن پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە
- عێراق
- 5 کانوونی دووەم
ئاڤا نیوز
ڕۆژێک بەر لە کۆتایی هاتنی تەمەنی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی نائاسایی دەربارەی درێژکردنەوەی تەمەنی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران ئەنجام بدات.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 6-1-2025 تەمەنی یاسایی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق کۆتایی دێت، بۆیەش کۆمیسیۆن داوای درێژکردنەوەی ماوەی کارەکانی کردووە، بەمەبەستی ئامادەکاریی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە کۆتایی ئەمساڵ بکرێت بۆ ئەم مەبەستەش سەرۆکی پەرلەمان داوای کردووە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی پەرلەمان لەمبارەیەوە بەڕێوەبچێت.
زانیاریی پەیامنێر: بەگوێرەی زانیارییەکانی دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا میدیا لە بەغدا، دانیشتنەکەی ئەمڕۆ پەرلەمان هەندێک کێشەی یاسایی بۆ دروست بووە کە پەیوەندیی بە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانەوە هەیە، چونکە بە گوێرەی مادەی 10 و 11ی پەیڕەوکە دەبێت سەرۆکایەتیی پەرلەمان 48 کاتژمێر بەر لە دانیشتنەکە ئەندامانی پەرلەمان ئاگادار بکاتەوە و مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمان تەنیا ڕاگەیێنراوێکی لەبارەی دانیشتنە نائاساییەکە بڵاو کردووەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرەڕای ئەوەی پەرلەمانی عێراق لە پشووی یاسادانان دایە و لە نۆی ئەم مانگە پشووەکە کۆتایی دێت، مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لەسەر داوای ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان، داوای کۆبوونەوەیەکی نائاسایی پەرلەمان دەکەین، ئەوەش لە کاتێکدایە کارنامەی دانیشتنەکەی بڵاونەکردووەتەوە کە دژی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 24 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
58 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






