لە ئەمریکاوە بۆ سەرۆکوەزیران بارزانی: هەمیشە پشتیوانی لە کوردستانێکی بەهێز دەکەین
- کوردستان
- 29 شوبات

سەرۆکوەزیران بارزانی و سێناتۆر لینزی گراهام ئەندامی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا - وێنە: KRG
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیران بارزانی جەختی لە پشتیوانیی ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستان کردەوە و ڕایگەیاند “هەمیشە پشتیوانی لە کوردستانێکی بەهێز دەکەین”.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی سەردانەکەی سەرۆکوەزیران بارزانی بۆ ئەمریکا، ڕۆژی پێنجشەممە 29-02-2024 لەگەڵ سێناتۆر لینزی گراهام ئەندامی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا کۆبووەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکوەزیران بارزانی لە کۆبوونەوەکەدا سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامیی سێناتۆر گراهام و ئەمریکای لە هەرێمی کوردستان کرد و تیشکی خستە سەر دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ.
لەلایەکی دیکەوە: سێناتۆر گراهام خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی سەرۆکوەزیران بارزانی بۆ واشنتن نیشان دا و دووپاتی کردەوە کە هەمیشە پشتیوانی لە کوردستانێکی بەهێز و داوا و مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان دەکات، بەتایبەتی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکان و بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت و ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان .
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 40 خولەک لەمەوپێش
تونێلێک کە عێراق بە سووریا دەبەستێتەوە ئاشکرا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ ماوەیەکە لە نیوەشەودا دزی لە ئاژەڵدارەکانی نزیک بەحرکە دەکرێت