وێنە و زانیاریی تایبەت؛ چیرۆکی کڕین و داخستنی ماڵی مام جەلال لە دیمەشق
- کوردستان
- 5 کانوونی دووەم
ئاڤا نیوز
ئاڤا چیرۆکی کڕین و وردەکاریی داخستنی ماڵی مام جەلال لە دیمەشق لەلایەن چەکدارانی دەستەی تەحریرولشام ئاشکرا دەکات، دەستکاری هیچ کەلوپەلێکی نەکراوە و بڕیارە لە یەک دوو ڕۆژی داهاتوودا بکرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: 3ـی ئەم مانگە هێزێکی ئەمنی سەر بە دەستەی تەحریرولشام لە دیمەشق، لە یەک کاتدا چوونە سەر سێ شوێن کە پەیوەندیدار بوون بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە و دایانخستن.
شوێنەکان ئەمانە بوون:
- ماڵی مام جەلال دەکەوێتە گەڕەکی مەزرەعە لەناوەڕاستی دیمەشق.
- ماڵی عەبدولرەزاق کۆیی نوێنەری یەکێتی لە سووریا دەکەوێتە چەند کۆڵانێک لە دووری ماڵی مام جەلال لە گەڕەکی مەزرەعە.
- بارەگای نوێنەرایەتی یەکێتی دەکەوێتە شەقامی بەغدا لە دیمەشق.
زانیاریی تایبەت: چەکدارەکان لەو سێ شوێنە تەنیا چوونەتە ژووەرەوە و دەستیان لە هیچ نەداوە، کلیلەکانیان بردووە و ڕۆیشتوون.
ئەوەی زۆر قسەی لەبارەوە کرا ماڵی مام جەلال بوو لە گەڕەکی مەزرەعە. ئاڤا میدیا بەدواداچوونی کردووە بۆ مێژووی کڕینی ئەو شووقەیە، تا ئێستا دوو گێڕانەوەی لەبارەوە هەن.
گێڕانەوەی یەکەم: ساڵی 1974 بە دیاریکراوی ساڵێک بەرلەوەی یەکێتی خۆی ڕابگەیێنێت، مام جەلال لە دیمەشق دەمایەوە، ئەو کاتە هێرۆخان چەند پارچەیەک زێڕی خۆی دەفرۆشێت و ئەو شووقەیەی پێ دەکڕن. لەو کاتەوە دەبێتە شوێنی مانەوەی مام جەلال و لەوێ چاوی بە کەسایەتییەکان و خەڵک دەکەوێت.
گێڕانەوەی دووەم: بەهرۆز گەڵاڵی، نوێنەری پێشووی یەکێتییە لە تورکیا. دەڵێت: "مام جەلال هاوڕێیەکی هەبوو زۆری خۆشدەویست و ناوی عەبدولئیلا نەسراوی بوو. ئۆپۆزیسیۆنی دەسەڵاتی بەعس بوو لە عێراق و ئەویش لە دیمەشق دەمایەوە. جارێکیان پێویستی بە یارمەتی دەبێت و مام جەلالیش دوو هەزار دیناری دەبێت و هەمووی پێدەدات، دوای ساڵانێک عەبدولئیلا دەیەوێت پارەکە بۆ مام جەلال بگەڕێنێتەوە، بەڵام ئەو ڕازی نابێت وەریبگرێتەوە. دوای ماوەیەک بەو پارەیە شووقەیەک دەکڕێت و بە ناوی مام جەلالی دەکات و کلیلەکەی پێدەدات، دوای مشتومڕێکی زۆریش مام جەلال کلیلی شووقەکە وەردەگرێت.
لەلایەکی دیکەوە: ڕۆژنامەنووس سەرتیپ جەوهەر ساڵی 2019 چووەتە ئەو ماڵە و چەند وێنەیەکی ماڵەکەی گرتوون و دوو وێنەی بۆ ئاڤا ناردوون. ناوبراو بە ئاڤا نیوزی گوت: "شووقەکە دەکەوێتە گەڕەکی مەزرەعە کە یەکێکە لە گەڕەکە مۆدێرنەکانی دیمەشق و نزیکە لە مزگەوتی ئیمان. کاتێک سەردانی ماڵەکەم کرد یەکێک لەو کتێبانەی بەرچاوم کەوت و دواتر زانیم دوایین کتێب کە مام جەلال لەو خانووە خوێندوویەتییەوە، کتێبی (ما هی الاشتراکیە - کلیمینتیڤ ڤاسیلیڤیا) بووە.
ئەمەش بزانە: ئاڤا زانیویەتی دوای ئەوەی بڵاوکرایەوە چەکدارانی تەحریرولشام ماڵی مام جەلالیان داخستووە، باڵیۆزخانەی عێراق هاتووەتە سەر خەت و بڕیارە لەم یەک دوو ڕۆژدا کلیلەکان بگەڕێننەوە و دووبارە بکرێتەوە.
وێنەکان لەلایەن ڕۆژنامەنووس سەرتیپ جەوهەر بۆ ئاڤا نیوز نێردراون
دیمەنێک لە ژوورەوەی شووقەکەی مام جەلال
دیمەنێک لەو باڵەخانەیەی شووقەکەی مام جەلالی تێدایە
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 26 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






