
دیمەنی دەرەوەی باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق هۆکاری ئەنجامنەدانی دانیشتنی نائاسایی پەرلەمانی بۆ درێژکردنەوەی دەستەی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق ئاشکرا کرد.
چیرۆكی سهرهكی: بڕیاربوو ، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنێکی تایبەت سەبارەت بەدرێژکردنەوەی تەمەنی یاسایی دەستەی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان درێژبکاتەوە، چونکە ڕۆژی 6-1-2025 تەمەنی یاسایی ئەو ئەنجوومەنە کۆتایی هات.
لێدوانی فەرمی: دارا سێکانیانی، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق بەئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- هیچ پاساوێک نییە بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی دەستەی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بۆ ئەو مەبەستەش تاوەکو ئێستا هیچ ڕێککەوتنێکی پێشوەختە نەکراوە، ئەمەش هۆکاری ئەنجامنەدانی دانیشتنەکەبوو.
- سێکانیانی ئاماژەی بەوەشکرد، 9-1-2025 خولی نوێی یاسادانانی پەرلەمانی عێراق دەست پێدەکاتەوە و دەرفەتێکی زۆریشی لەپێشە تاوەکو دەستەیەکی نوێی کۆمسیاران هەڵبژێرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تاوەکو ئێستا دووجار تەمەنی دەستەی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق درێژکراوەتەوە، یەکەمیان بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، دووەمیش بۆ سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 25 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
59 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات





