لە هەڵەبجە و دەوروبەری ئاسایش و پۆلیسی هاتووچۆ هەڵمەتێک دەستپێدەکەن
- کوردستان
- 6 کانوونی دووەم
ئاڤا نیوز
لە سنووری هەڵەبجە هەڵمەتێک بۆ چەند دیاردەیەکی پەیوەست بە هاتووچۆ دەکرێت و زۆرێک لە ڕووداوەکانی ساڵی ڕابردووش بەهۆی ماتۆرسکیلەوە بوون.
چیرۆکی سەرەکی: لە سنووری هەڵەبجە مەفرەزەکانی ئاسایش و پۆلیسی هاتووچۆ هەڵمەتێک دەستپێدەکەن بۆ کۆنترۆڵکردنی دیاردەی شۆفێری بێ مۆڵەت، ئۆتۆمبێلی جام ڕەش، بەکارهێنانی لەزگە، لێخوڕینی ماتۆڕسکێل بە شێوازی نایاسایی و نەبوونی مۆڵەتی لێخوڕین، دەستبەسەرداگرتنی ماتۆرسکیلی تۆمارنەکراو و بەکارنەهێنانی هۆیەکانی سەلامەتی لێخوڕین، ڕاگرتنیان بە شپرزەیی و نایاسایی لە ناوشار.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند: لەم هەفتەیەوە هەڵمەتەکە دەستپێدەکات، دەریشکەوتووە دوای دیراسەکردنی وردی کۆی ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە ساڵی ڕابردوو، هۆکاری زۆرینەی ڕووداوەکان "ماتۆڕسکێل" بوون.
لێدوانی فەرمی: عەتا بەهرام، بەڕێوەبەری گشتیی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لەم هەفتەیەوە دەست بەڕێککاری یاسایی دەکەین بەرامبەر بەو کەسانە کە سەرپێچی دەکەن، هاوکات ئامانجی سەرەکیمان نەهێشتنی کاری نایاسایی و ڕێکخستنەوەی بازاڕەکانە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەڵمەتەکەی ئاسایش و پۆلیسی هاتووچۆ، ناو بازاڕی هەڵەبجە، قەزای خورماڵ، ناحییەکانی بیارە، بەمۆ و سیروان دەگرێتەوە و سەرپێچیکاران سزای یاسایی دەدرێن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت