
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەردانی تورکیا دەکات، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگ دەچێتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا و لەگەڵ سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
وێنە گەورەکە: بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بە سەردانێکی فەرمی بگاتە وڵاتی تورکیا و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە چەندین پرسی گرنگ تاوتوێ بکات.
زانیاریی زیاتر: بڕیارە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سەرۆکوەزیران لەگەڵ گەیشتنی بە ئەنقەرە چاوی بە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا بکەوێت، هاوکات دوای نیوەڕۆش لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆدەبێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاڤا زانیویەتی کە سەرۆکوەزیران بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا چەندین پرسی گرنگ تاوتوێ دەکات لەوانە:- پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا، هەروەها پرسی دووبارە دەستکردنەوە بە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانیش لە ڕێگەی بەندەری جیهانەوە یەكێک دەبێت لە تەوەری گفتوگۆکان.
لەلایەکی دیکەوە: چەند رۆژی ڕابردوو، مەزڵووم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات، داوای لە بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کردبوو کە هاوکاریان بن لە چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە سووریای نوێدا و پاراستنی رۆژئاوای کوردستان، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانیش دەیەوێت ئەو پرسە لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا بەوردی تاوتوێ بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 خولەک لەمەوپێش
ئێران 30 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت