
ساتی گەیشتنی شاندی پارتی بە مەکتەب سیاسی یەکێتی لە هەولێر
ئاڤا نیوز
شاندی دانووستانکاری پارتی و یەکێتی ئەمڕۆ یەکەمین کۆبوونەوەی خۆیان لە ساڵی نوێ دەکەن، کۆبوونەوەکە ئامادەسازییە بۆ دانانی میکانزمێک بۆ کۆبوونەوەی ڕۆژی پێنجشەممە کە لەسەر ئاستی باڵا دەکرێت.
وێنە گەورەکە: پارتی و یەکێتی وەک براوەی یەکەم و دووەمی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، تاوەکو ئێستا دوو کۆبوونەوەیان لە پیرمام و دەباشان کردووە، بەپێی ڕاگەیێنراوەکانیان لێکتێگەیشتنی ئەرێنی لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان دروست بووە و هەنگاوە ئەرێنییەکانیان بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەت خێراتردەکەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان کە پێکهاتوون لە پشتیوان سادق، ئومێد سەباح و دڵشاد شەهاب سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکەن لە هەولێر و لەگەڵ شاندی یەکێتی کۆدەبنەوە کە ئەوانیش پێکهاتوون لە ڕێواز فایەق، ئامانج ڕەحیم و شاڵاو شێخ سەڵاح، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆیان بۆ ئامادەکردنی ڕەشنووسێکە بۆ کۆبوونەوەی ڕۆژی پێنجشەممە کە بڕیارە لەسەر ئاستی باڵا و لە هەولێر بکرێت.
زانیاریی زیاتر: شاندی پارتی و یەكێتی لە كۆبوونەوەی سێیەمی نێوانیاندا، بەرنامەیەكی هاوبەش بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادە دەكەن.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كۆمەڵگەیەكی فراوانی گەشتیاری لە گەلی شێرانە لە شێلادزێ بونیاد دەنرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەوت ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی شێفەکانیان کردووە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی سلێمانی هەڵمەتێک بۆ دەستگیرکردنی سواڵکەران دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو ملیار دیناری دیكە بۆ چارەسەركردنی گرفتی كەمئاویی هەولێر تەرخان كرا