
عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی سەردانی شاری سلێمانی دەکات و دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای یەکێتیی لە دەباشان، ڕۆژی دواتر سەردانی پارێزگای هەڵەبجە دەکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی میدیاکانی یەکێتی، بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە 7-1-2025، عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی سەردانی شاری سلێمانی بکات و لەگەڵ بافڵ، تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان کۆببێتەوە.
لێدوانی فەرمی: نووسینگەی عەممار حەکیم بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، سەردانەکەی حەکیم بۆ هەڵەبجە لەبەر پێگە و گەورەیی ئەو شارەیە و بڕیارە لەگەڵ هۆز و کەسایەتییە دیارەکانی ئەو دەڤەرە کۆ ببێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە لە لێدوانێکدا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لە میانی سەردانەکەی بۆ سلێمانی، عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی سەردانی پارێزگای هەڵەبجەش دەکات.
قووڵتر: بە گوتەی پارێزگاری هەڵەبجە، سەردانەکەی سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی سەردانی سبەی چوارشەممە دەبێت، بەبێ ئەوەی ئەجێندای سەردانەکەی بۆ پارێزگاکە ئاشکرا بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی سەردانی شارەکانی هەرێمی کوردستانی کردو لە میانی سەردانەکەیدا لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرۆک هۆز و شێخانی تەریقەتەکان لە ناوچە جیاجیاکان کۆبووەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 23 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
57 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






