لە خۆپیشاندانی خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان گرژیی و ئاڵۆزی دروست بوو
- کوردستان
- 7 کانوونی دووەم
ئاڤا نیوز
دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان لە پارێزگای سلێمانی، ناڕەزایەتیی هاونیشتمانیانی لێ کەوتووەتەوە و لەبەردەم شەقامی باڵەخانەی پارێزگاری سلێمانی خۆپیشاندانی خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان بەڕێوەچوو.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە دوو مانگە لە سنووری سلێمانی لەلایەن مەفرەزەکانی پۆلیسی هاتووچۆ و ئاسایشەوە ئۆتۆمبێلی مەلیکە و بێ سەرەتاکان دەستیان بەسەردا دەگیرێت، هاوکات لە بازگەکانی سلێمانی ڕێگە بەو ئۆتۆمبێلانە نادرێت بێنە نێو سلێمانیەوە، ئەمەش نیگەرانی لای خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانە درووستکردووە و نرخیشی لە پێشانگەکان دابەزیوە.
لێدوانی فەرمی: سەرکار ساماڵ، خاوەنی ئۆتۆمبێلی مەلیکەیە و بەشداریی لە خۆپێشاندانەکەی سلێمانیدا کردووە، بە ژیوار عەبدولرەحمان، پەیامنێری ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئۆتۆمبێلەکانمان لە ماڵەوە ڕاگرتووە و ناتوانین دەریبێنین، بۆیە پێویستیمان بە چارەسەری هەیە و داوا دەکەین لەڕێگەی لیژنەیەکەوە لێکۆڵینەوە بۆ توندوتۆڵی ئۆتۆمبێلەکان بکەن، بەهۆی ئەم هەڵمەتەی ئاسایش و پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانیەوە کەس ئۆتۆمبێلەکانمان لێ ناکڕێت و زیانێکی زۆر دەکەین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تاوەکو ئێستا زیاتر لە 60 ئۆتۆمبێلی مەلیکە و بێ سەرەتا لە سنووری سلێمانی دەستیان بەسەردا گیراوە و خاوەنەکانیان ئۆتۆمبێلەکانیان لەنێو حەوشە و بەردەرگای ماڵەکانیان ڕاگرتووە و ناتوانن بیجوڵێنن.
نوێدەکرێتەوە...
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە





