
سوودانی لە کاتی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان
ئاڤا نیوز
چوارچێوەی هەماهەنگی هەوڵەکانی بۆ لەقاڵبدانی ڕەوتی فوراتەین دەستپێکردووە، کە سوودانی سەرۆکایەتی دەکات، بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو دەنگی زۆر بەدەست نەهێنێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوتەی چەند سەرچاوەیەک بۆ ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت، چەند لایەنێکی چوارچێوەی هەماهەنگی پێشنیازیان کردووە دوو بڕگەی یاسای هەڵبژاردن هەموار بکرێت، ئەوەش سوودانی نیگەران کردووە؛ کە بریتین لە:
• گەڕانەوە بۆ فرە بازنەیی، بۆ ئەوەی سوودانی نەتوانێت زۆرترین دەنگ بەدەست بهێنێت.
• هەر بەرپرسێکی دەوڵەت، ئەگەر بیەوێت بەشداریی هەڵبژاردن بکات دەبێت شەش مانگ پێشتر واز لە پۆستەکەی بێنێت.
لێدوانی فەرمی: محەمەد سەیهود ئەندامی پەرلەمانی عێراق و ئامۆزای سوودانی ڕایگەیاندووە: سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی داوایان لێکردووە، بە سوودانی بڵێت، کەمێک لەسەرخۆ بێت، چونکە ئەوەی دەیکات بووەتە هۆی شەرمەزاری ئەوان.
لەلایەکی دیکەوە: بەها ئەعرەجی جێگری پێشووی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت: سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بە سوودانیان گوتووە، پشتیوانی دەکەن بۆ ئەوەی خولێکی دیکە ببێتەوە بە سەرۆکوەزیران، بەمەرجێک بەشداریی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی عێراق نەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 24 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
58 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات





