پەیامێکی نوێ لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان: یەکڕیز و یەکهەڵوێست بن
- کوردستان
- 8 کانوونی دووەم
کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی لەگەڵ شاندی ئەنەکەسە
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی لە نوێترین پەیامیدا پشتیوانی دۆزی کورد لە سووریا دەکات، داواش دەکالایەنە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان یەکڕیزی و یەکهەڵوێست بن.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ لە سەڵاحەددین، سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ شاندێکی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) کۆبووەوە و ئایندەی پرسی کوردیان لە ڕۆژئاوای کوردستان تاوتوێ کرد.
ڕاگەیەنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوێکی بارەگای بارزانی، لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخ و دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی سووریا و هەڵوێستی لایەنە کوردییەکان لەمەڕ گۆڕانکارییە هەنووکەییەکان ئاڵوگۆڕ کراوە.
سەرۆک بارزانی جەختی لە پشتیوانیکردنی دۆزی گەلی کورد لە سووریا کردووەتەوە، یەکڕیزیی و یەکهەڵویستیی لایەنە کوردییەکان بەپێویست زانیوە بە ڕەچاوکردنی بەرژەوەندییەکانی گەلی کورد لە سووریا و پشتبەستن بە دیالۆگ و ڕێکاری ئاشتیانە.
باکگراوند: دوو لایەنی سەرەکی لە ڕۆژئاوای کوردستان هەن، ئەنەکەسە لە 12 گرووپ و ڕێکخراو پێکدێت، لەگەڵ هەسەدە کە 24 گرووپ و ڕێکخراو لەخۆدەگرێت. دوای ڕووخانی حکومەتی بەشارد ئەسەد گرنگترین پرس بەلای کورد پاراستنی قەوارەی ڕۆژئاوای کوردستان و زامنکردنی مافەکانی کوردە لە دەستووری نوێی سووریا.
لەو پێناوەدا هەوڵەکان چڕکراونەتەوە، بە هەوڵەکانی بەرپرسانی باڵای کورد و چاودێریی ئەمریکا، مانگی ڕابردوو هەردوولا کۆبوونەوەیەکیان کرد، بڕیارە کۆبوونەوەی دیکەش بکەن بۆ یەکخستنی داواکارییەکان و چوونیان بۆ دیمەشق بە یەک شاند.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت