ناحيهى ڕۆڤيا.. لە پرۆژەیەكی شوێنەواریدا جۆرە گۆزەیەكی تەمەن 8 هەزار ساڵ دۆزرایەوە
- کولتوور
- 9 کانوونی دووەم
تیمی هەڵكۆڵینی شوێنەواری دهۆک و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ زانكۆی ئۆدینەی ئیتاڵیا
ئاڤا نیوز
لە هەردوو پرۆژەی شوێنەواری لە گرێ ئاسنگەران و كانی ئەسپەهان، لە سنووری ناحیەی ڕۆڤیاى سەر بەقەزای بەردەرەش دوو شوێنی نیشتەجێبوونی مرۆڤ، و گۆزەی تەمەن ههشت هەزار ساڵان دۆزرانەوە.
وێنە گەورەکە: پرۆژەی هەڵكۆڵین لە شوێنەواری گرێ ئاسنگەران بە هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و كەلەپووری دهۆك و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار و كەلەپووری سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، لەگەڵ زانكۆی ئۆدینەی ئیتاڵی جێبەجێ دەكرێت.
ڕاگەیێندراوی فەرمی: وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەلێت: تەمەنی گۆزەکە بۆ هەشت هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە کە بۆ بەکارهێنان و خاوێنكردنەوەی "گەنم" بەکارهاتووە. هەروەها لە پرۆژەی شوێنەواری "گرێ ئاسنگەران"يش، دوو ژووری نیشتەجێبوونی مرۆڤ دۆزرانەوە كە شێوەیان لاكێشەیین و لە كەرپووچ و لەسەر بەرزایيی گردەكە دروست كراون.
زانیاریی زیاتر: بەپێی ئەو توێژینەوە شوێنەوارییانەی بۆ هەردوو پرۆژەكە كراون، ئەو دۆزینەوانە ئەوە دەسەلمێنن كە هەزاران ساڵ پێش ئێستا، ژیانی مرۆڤ لەو سنوورەدا هەبووە و بەردەوام گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە، بە تایبەتی لە كۆمەڵگەی كشتوكاڵییەوە بۆ كۆمەڵگەی كۆمەڵایەتی و دواتر بەرەو پەرەسەندنی زیاتر و مۆدێرن و بەردەوامبوونی ژیان لە سنوورەكەدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 خولەک لەمەوپێش
خامنەیی داوی کردووە جێگرەوەی بۆ دابنێن
- هەواڵ
- 14 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر پۆلیسی فەتا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- کولتوور
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
- کولتوور
- 5 حوزەیران
لەسەر پشتی ئەسپ دەچن بۆ حەج
- کولتوور
- 3 حوزەیران
قەرەنی جەمیل کۆچی دوایی کرد