هەفتەی داهاتوو ئەنجامی دامەزراندنی هەزار کەس بە گرێبەست لە شنگال ڕادەگەیێندرێت
- کوردستان
- 11 کانوونی دووەم

پەرستگای لالش لە شنگال
ئاڤا نیوز
چاوەڕوان دەکرێت هەفتەی داهاتوو ئەنجامی دامەزراندنی 17050 کەس لە نەینەوا ڕابگەیێندرێت، کە هەزار کەسیان تایبەتن بە شنگال.
وێنە گەورەکە: ئەو 17 هەزار و 50 کەسە لە کۆی ئەو 150 هەزار دامەزراندن بە گرێبەستەیە کە لە بودجەی سێ ساڵەی 2023 و 2024 و 2025ـی عێراق دیاریکراون، کە بەگوێرەی ژمارەی دانیشتووان و پێویستیی وەزارەتەکان بەسەر قەزا و ناحیەکانی پارێزگاکەدا دابەشکراون.
لێدوانی فەرمیی: ئەمڕۆ شەممە 11-01-2025 نازم هەرکی، بەرپرسی لقی 17ـی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: لەو 17050 دامەزراندنە، هەزاریان تایبەتن بە قەزای شنگال و 50 کەسیشیان بۆ فڕۆکەخانەی موسڵ دادەمەزرێنرێن. ئەوانی دیکە بەگوێرەی پێویستیی وەزارەتەکان بەسەر قەزا و ناحیەکانی پارێزگاکەدا دابەشکراون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: "ئەوانەی دەرچووی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستانن و خەڵکی ناوچەکانی ماددەی 140ـن، مافی پێشکەشکردنیان هەبووە و بڕیارە لە 10 ڕۆژی داهاتوودا ئەنجامەکە ڕابگەیێنرێت". نازم هەرکی وا دەڵێت.
زانیاریی زیاتر: دامەزراندنەکە بەشێوەی گرێبەستە و بۆ سێ ساڵە، کەسی دامەزراو مانگانە 300 هەزار دینار وەردەگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت