لە هەولێر 7 ماددەی خۆراكی وەك سەبەتەی 10ـەمی ساڵی ڕابردوو دابەش دەكرێت
- کوردستان
- 11 کانوونی دووەم

بنکەیەکی دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانەی هاونیشتمانییان
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی كەلوپەلی خۆراكی هەولێر، ژمارەیەك بنكەی دابەشكردنی خۆراک ئاگادار دەكاتەوە كە سبەی یەكشەممە 12-1-2025، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكە بكەن بۆ وەرگرتنی بەشە خۆراكی وەجبەی 10ـەمی ساڵی 2024.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی كەلوپەلی خۆراكی هەولێر، ئاگادارینامەیەكی بڵاوكردۆتەوە و تێیدا داوا لە بنكەكانی سەنتەری شاری هەولێر دەكات، سبەی یەكشەممە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكە بكەن بۆ وەرگرتنی لیستی بریكاری خۆراك و پێشكەشكردنی پارەی لیستی بریكاری بۆ سەبەتەی 10ـەمی ساڵی 2024.
زانیاریی زیاتر: بنكەكانی دابەشكردنی خۆراكی (201، 202، 203، 204، 205)، سەبەتەی خۆراكی 10ـەم كە هی ساڵی ڕابردووە وەردەگرن و بەسەر هاووڵاتیانی دابەش دەكەن.
چی پێویستە بكرێت: بریكارەکانی دابەشكردنی خۆراك پێویستە لەڕێگەی ڤیزەكارتی بانكی (جنوب ئیسلامی)ـیەوە پارە بدەن بۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریکاری خۆراک، هەر بریکارێک پێشەکی پارە نەدات، بەشەخۆراکی بۆ ناچێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەشەخۆراكی سەبەتەی 10ـەم پێكهاتووە لە : (ڕۆنی زەیت، شەكر، برنج، نیسک، دۆشاوی تەماتە، نۆک، ئارینۆک).
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






