دوای 15 ساڵ سەرۆکوەزیرانی لوبنان سەردانی دیمەشق دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 کانوونی دووەم

نەجیب میقاتی، سەرۆکوەزیرانی لوبنان
ئاڤا نیوز
دوای 15 ساڵ بۆ یەکەمجار سەرۆکوەزیرانی لوبنان وەک یەکەمین سەرکردەیی لوبنانی لەدوای کەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد سەردانی سووریا دەکات و لەگەڵ ئەحمەد شەرع، بەرپرسی ئیدارەی نوێی سووریا کۆدەبێتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوە لوبنانییەکان بڵاویانکردۆتەوە، ''ئەمڕۆ شەممە 11-1-2025 نەجیب میقاتی، سەرۆکوەزیرانی لوبنان سەردانی دیمەشقی پایتەختی سووریا دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای نوێی وڵاتەکە کۆدەبێتەوە، هاوکات ئەم سەردانە بانگێهشتنامەی ئەحمەد شەرع بوو بۆ میقاتی ''.
بۆچی گرنگە: ئەمە دەبێتە یەکەم سەردانی سەرۆکوەزیرانی لوبنان بۆ سووریا لە ماوەی 15 ساڵی ڕابردوودا.
ئەمەش بزانە: لەگەڵ دەستبەکاربوونی جۆزێف عون وەک سەرۆککۆماری نوێی لوبنان لە 9-1-2025 لە وتاری دەستبەکاربوونیدا بەڵێنی دا کە پەیوەندییەکی باش لەگەڵ سووریا دروست بکات، لەلایەکی دیکەشەوە سووریا هەوڵەکانی خستۆتەگەڕ بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی شەڕ لە لوبنان دەکات
- هەواڵ
- 4 تشرینی دووەم
لە ئێران دەستگیرکردن بەڕێژەی 70% زیادیکردووە






